2025-10-07 2056 جار خوێنراوەتەوە

شایستەی 6 مانگی مۆڵەتی کۆکراوە خانەنشینان خەرجدەکرێت

حکوومەتی هەرێم بڕیاریدا شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە خەرجبکات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرچووەو تائێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە، ئەم بڕیارە بەپێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران‌و لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی‌و ئابوورییە.

سبه‌ینێ ڕۆژی چوارشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2025، دەست بەدابەشکردنی شایستەکان دەکرێت بەشێوازێکی قۆناغ بەقۆناغ.

سەرەڕای داواکارییە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێم لەوەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بۆ خەرجکردنی ئەم شایستەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەڵام تائێستا ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە، لەبەر ئەو هۆکارە، حکوومەتی هەرێم بڕیاریدا ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرجبکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ دڵنیابوون لەدابینکردنی ماف‌و شایستەکانی خانەنشینان.

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی