2025-10-07 4659 جار خوێنراوەتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

پێشبینیدەكرێت لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، لەهەمانكاتدا پلەكانی گەرماش بەرەو نزمبوونەوە دەچن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی به‌ئیراده‌ى وت، "پێشبینیدەكرێت لەئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی دیكه‌ى خۆڵبارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکات، کاریگەریی شەپۆلەكە تاوه‌كو ڕۆژی هەینی بەردەوامدەبێت".

شارەزاكەی كەشناسی باس له‌وه‌شده‌كات، "پێشبینیدەكرێت هەر لەڕۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزن، بەتایبەت لەڕۆژی هەینیدا كە پێشبینیدەكرێت لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما 7 تا 10 پلەی سیلیزی دادەبەزێت".

گەڵۆزی ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەم دابەزینەی پلەی گەرما، كەشوهەوا بەتەواوی فێنك دەبێت بەتایبەت لەشەواندا كە کەشەكە تاڕادەیەك بەرەو ساردی دەچێت.

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی