15   کاتژمێر پێش ئێستا 5824 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا 100 كارمه‌ندى كه‌ناڵى ئاسمانى (كه‌ى ئێن ئێن)ى زمانحاڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشكرایده‌كه‌ن، كاتێك بڕیاردراوه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ دابخرێت، مووچه‌ى دوو مانگیان پێنه‌دراوه‌، هۆشداریده‌ده‌ن‌و ده‌ڵێن، "ئەگەر ئەم بەڕێزانە بەدەم داواکارییەکەمانەوە نەیەن، ناچارین ڕێگه‌ی دیکەی مەدەنی بگرینەبەر تائەوکاتەی مافەکانمان بۆ دەگەڕێننەوە".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ئیراده‌ نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "ئێمە کە ژمارەمان نزیکەی 100 کارمەند و ڕۆژنامەنووسە، تا ڕۆژی 1تەمووزی 2025 لە کەناڵی کەی ئێن ئێن کارمان کرد، بەڵام کاتێک کۆتایی بە کارەکانی کەناڵەکە هێنرا، سەرجەم کارمەندەکانیان ناردەوە ماڵەوەبەبێ ئاگاداری پێشوەختە، موچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران دابەش نەکرا و بوەە قەرز لەلای کەناڵەکە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "دواین موچەش کە وەرمانگرت موچەی مانگی نیسان بوو لە ڕۆژی 1ی تەمووز وەرگیرا، پاداشتی ساڵانە کە بۆ هەر ساڵێک کارکردن بڕەکەی 20 هەزار دینار بوو بە بڕیارێک بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخەتە بڕا، هەندێک لە هاوڕێکانیشمان لە گیرفانیان دەرهێنرایەوە".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "لە چوار مانگی ڕابردوودا بە ئامانجی ئەوەی نەبینە بەشێک لە ناکۆکیەکانی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان زۆر کەس شاهیدن کە بەردەوام بە بێ دەنگی و دوور لە چاوی میدیا و خەڵک گفتوگۆمان لەگەڵ هەموو بەرپرسانی ئەم حیزبە لە کوردسات کردووە، چەند جارێک لەگەڵ دلێر عەبدولخالق، بەرپرسی ژوری ڕۆژنامەوانی و چۆمان محەمەد، بەرپرسی ژوری یاسایی و کاوەی مامە عەبە و بەختیار ئەولی، دواجاریش دانا ئەحمەد مەجید و مستەفا سەید قادر کرد، بەڵام هەموو هەوڵەکانمان بێ ئەنجام بوو".

باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، "بۆ چارەسەری ئەم پرسە هانامان بۆ لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ برد تا بەبێدەنگی کێشەکەمان بۆ چارەسەربکەن، بەڵام هەوڵەکانی ئەو دوو ڕێکخراوەش نەیانتوانی هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی لێبکەوێتەوە، لەکاتێکدا ئەو قەرزەی ئێمە بڕەکەی بۆ حزب زۆرنییەو بڕیکی زۆر کەمە".

جه‌خیتشده‌كه‌نه‌وه‌، "لەکۆبونەوەکانی ڕابردووی خۆمان‌و سەندیکا، چەندین ڕێگه‌مان بۆ پێشنیازکردن، بەڵام بەرپرسانی ئەو بزوتنەوەیە لەباڵى کوردسات نەچوونە ژێر باری هیچ یەکێک لەپێشنیازەکان وەک بڵیی خۆیان ئامادەکردبێت بۆ ئەوەی ئەو پارەیە نەدەنەوە بەو ڕۆژنامەنوس‌و کارمەندانەی شەوو ڕۆژیان خستبووە سەریەک بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان".

له‌به‌شێكى دیكه‌دا ده‌ڵێن، "ئێستا گۆڕان لەلێواری هەڵوەشاندنەوەدایە وەک بەرپرسانی دەڵێن، داوای بەشکردنی سامانی حزبەکەیان کردووە، لەکاتێکدا سامانی ئەو حزبە بەشێکی خاوەندارێتییەکەی قەرزی ئێمەیە، هەربۆیە ناچارین پەنا بەرینە بەردەم میدیاو دادگا تا حەقی ئەم کارمەندو ڕۆژنامەنووسانە وەربگرێت کە ژمارەمان زیاتر لە 100 کەسە".

له‌كۆتاییشدا هۆشداریده‌ده‌ن‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، "بۆیە ناچارین بڵیین، ئەگەر ئەم بەڕێزانە بەدەم داواکارییەکەمانەوە نەیەن، ناچارین ڕێگه‌ی دیکەی مەدەنی بگرینەبەر تائەوکاتەی مافەکانمان بۆ دەگەڕێننەوە، بۆ ئەوەش داوای پشتیوانیی‌و هاوکاریی لەمیدیاکارو میدیاکان‌و پارێزەرانی خۆبەخشدەکەین پشتیوانیمان بکەن".

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق‌و وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌موان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • بۆچی تورکیا فڕۆکەی جەنگیی بەکارهاتووی ئەوروپی دەکڕێت؟

سەرەکی