15   کاتژمێر پێش ئێستا 10253 جار خوێنراوەتەوە

سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

سبەینێ یەکشەممە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەبەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان‌و چارەنووسی مووچەی تەواوی مانگەکانی ئەمساڵ.

بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9و نەفەوتانی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ، هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لەڕێگەی ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی‌و وەزیرانی کورد لەبەغدا بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سوودانی کۆدەبێتەوە.

میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكردووه‌، مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەکەی سبەینێ یەکشەممە، تاووتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستانە.

فوئاد حوسێن داوا لەسوودانی دەکات کە لەکۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرسی مووچەی مانگی نۆ بخرێتە بەرباس‌و بڕیاری خەرجکردنی بدرێت، بەجۆرێک کە بتوانرێت پارەکە پێش هەڵبژاردن خەرجبکرێت.

جگە لەمووچەی مانگی نۆ، د.فوئاد حوسێن‌و سوودانی باسی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان دەکەن، لەئێستاشدا مووچەخۆرانی هه‌رێم دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقن، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ د.فوئاد حوسێن داوا لەسودانى دەکات میکانیزمێک لەنێوان هەولێرو بەغدا بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێت‌و مووچەخۆران لەمافەکانیان بێبەشنەبن.

هه‌روه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە بەزووترینکات هەموو ئەرک‌و پابەندییەکانیان جێبەجێبکەن‌و وەزیرانی کوردی لەبەغدایش ڕاسپاردووە کە گوشار بکەن‌و هەموو هەوڵێکبدەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن بنێردرێت‌و ئەمساڵیش هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.

لەئێستادا حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات کە لەمانگی 11دا دوو مووچە دابەشبکرێن، بەجۆرێک کە سەرەتای مانگ مووچەیەک‌و کۆتایی مانگیش مووچەیەکی دیکە دابەشبکرێت، بەم شێوەیە جیاوازیی نێوان مووچەخۆرانی هەرێم‌و عێراق بۆ یەک مووچە کەمدەبێتەوە.

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق‌و وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌موان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • بۆچی تورکیا فڕۆکەی جەنگیی بەکارهاتووی ئەوروپی دەکڕێت؟

سەرەکی