17   کاتژمێر پێش ئێستا 5553 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

به‌وته‌ى نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، گفتوگۆکانی هەسەدەو دیمەشق بەباشی بەڕێوە دەچن، ده‌شڵێت، "شەرع کاری باشی کردوە".

تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا لەکۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و حکومەتی سوریا ڕێککەوتنی 10ی ئاداریان لەنێواندا هەیە، گفتوگۆکانی نێوانیان بەباشی بەڕێوە دەچن‌و ئامانجیان ڕێککەوتنە.

تۆم باراک ئاماژەی به‌وه‌شدا، لە 10 مانگی ڕابردوو سەرەڕای ئاڵنگارییەکان ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا کاری باشی کردوە، ئامانجی ئەمریکاش ئەوەیە گەلی سوریا بەخۆشگوزەرانی لەوڵاتەکەیان بژین.

تۆم باراک لەکۆڕبەندەکەدا وتیشی، "ئاگربەستی غەززە بەبێ تورکیا ڕوینەدەدا، چونکە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حەماس یارمەتیدەربوو بۆ فشارخستنەسەر ئەو بزوتنەوەیە بۆ ڕازیبون، بەئاگربەستەکە".

دەشڵێت، "ئیسرائیل لەڕۆڵی تورکیا دەترسێت بەهۆی ئەو لێدوانە توندانەی لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاو بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا هەن".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەم لێکتێگەیشتنە بەردەوام بێت‌و تیمەکان لەغەززە پێشکەوتن بەدەستبهێنن، بەمزوانە ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەنێوان تورکیاو ئیسرائیلدا دەبێت.

جەختیشیکردەوە، ئەو دوو وڵاتە بەهیچ شێوەیەک شەڕ لەگەڵ یەکتر ناکەن.

هەروەها باسی لەوەشکرد، لوبنان دەوڵەتێکی شکستخواردوە، بانکی ناوەندی نییە سیستەمی بانکی داڕماوە، کارەبا نییە، خەڵک پشت بەمۆلیدە ئەهلییەکان دەبەستن، خزمەتگوزاریی ئاوو بواری پەروەردە بۆ باشترکردنی پێویستی بەکەرتی تایبەت هەیە.

به‌وته‌ى تۆم باراک، بڕیارە ئەحمەد شەرع، سەردانی واشنتۆن بکات، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باس لەبەشداریکردنی سوریا لەهاوپەیمانی دژی داعش بکرێت.

  • پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت

  • ئەردۆغان: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرهەمی کۆبوونەوەی شاندی دەبینن

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

سەرەکی