16   کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌

ڕێژەی گشتیی بەشداریکردن لەدەنگدانی گشتیدا لەسەرتاسەری عێراق گەیشتە 47%و کۆی ژمارەی دەنگدەرانیش زیاتر لەهەشت ملیۆن دەنگدەرە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەئاسایشی نیشتمانیی عێراقه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 2025 دەریدەخەن کە لەکاتژمێر 12ی نیوەڕۆدا 4,029,050 کەس دەنگیاندابوو، ئەم ژمارەیە لەکاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆدا گەیشتە 5,311,939 کەس‌و لەکاتژمێر 6ی ئێوارەدا بەرزبووەوە بۆ 8,119,143 کەس، کۆی گشتیی دەنگدەرانی تۆمارکراو 17,219,722 کەس بووە.

داتای پەیوەندیدار بەسەلامەتی‌و ئۆپەراسیۆنەکان:
•    گرفتی تەکنیکی: 124 حاڵەت.
•    زانیارییە هەواڵگرییەکان: 215 زانیاری.
•    ڕووداوی تاوانکاری: 30 حاڵەت.
•    ڕووداوی تیرۆریستی: 0 حاڵەت.

سەرپێچییەکان:
• ژمارەی سەرپێچییەکان: 114 سەرپێچی تایبەت بەبەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە.

• سەرپێچییە گشتییەکان: 179 سەرپێچی گشتی تۆمارکراوە، کە بابەتی پێشێلکردنی قەدەغەی پڕوپاگەندەو کاریگەری خستنەسەر دەنگدەران دەگرێتەوە.

بنکەکانی دەنگدان:

•  کۆی گشتی بنکەکانی دەنگدان: 8,703 بنکە.
•  ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان: 39,285 وێستگە.
•  ژمارەی دەنگدەران: 20,063,773 دەنگدەر.

  • سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

  • لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

  • فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان: لە هەڵبژاردن سەرکەوتین

  • مەزڵوم عەبدی پابەندبوونی هەسەدەی بە یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا دووپات کردەوە

  • چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌

  • لایەنە سیاسییەکان تائێستا چەند کورسییان بەدەستهێناوە؟

  • هاوسه‌ره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نه‌یتوانیى ده‌نگ بدات

  • پارتى باسى ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵدا ده‌كات

  • سودانی: پابەندین بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات

سەرەکی