3   کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان: لە هەڵبژاردن سەرکەوتین

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەریق روکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، سەرکەوتنی تەواوی ئەو پلانە ئەمنییەی ڕاگەیاند کە بۆ شەشەمین خولی ھەڵبژاردنی یاسادانان لە عیراق ئامادەکرابوو، کە لە ڕۆژانی ٩ و ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو.

قەیس محەمەداوی، کە سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ھەڵبژاردنەکانیشە، ئاماژەی بەوەدا: پلانی ئەمساڵ جیاواز بووە و ھیچ قەدەغەیەکی ھاتوچۆی لەخۆ نەگرتبوو، وەک ئەوەی لە ڕاپۆرتی نێردە نێودەوڵەتییەکاندا سەلمێنراوە. ڕوونیشیکردەوە: پلانەکە ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتیان لە سەرتاسەری عیراقدا کردووە و ھەماھەنگییەکی باش لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکاندا ھەبووە.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ھەڵبژاردنەکان ڕاشیگەیاند: تەنھا ١٣٤ حاڵەتی سەرپێچی (نەک پێشێلکاری) تۆمارکراون کە پەیوەست بوون بە بانگەشەکردن یان فشارخستنە سەر دەنگدەران لە دەرەوەی بنکەکانی دەنگدان.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی ئارام و ڕێکخراو کرد. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لە لایەنە سیاسییە پەیوەندیدارەکان کرد: بە زووترین کات و بە شێوەیەکی ئاشتیانە حکومەتی داھاتووی فیدراڵی عیراق پێکبھێنن. جەختیشی لە پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی ڕێڕەوی دیموکراسی لە وڵاتەکەدا.

  • سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

  • لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

  • فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان: لە هەڵبژاردن سەرکەوتین

  • مەزڵوم عەبدی پابەندبوونی هەسەدەی بە یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا دووپات کردەوە

  • چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌

  • لایەنە سیاسییەکان تائێستا چەند کورسییان بەدەستهێناوە؟

  • هاوسه‌ره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نه‌یتوانیى ده‌نگ بدات

  • پارتى باسى ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵدا ده‌كات

  • سودانی: پابەندین بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات

سەرەکی