1     کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

ئیرادە میدیا

رەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا کۆی گشتی 819 پێشێلکاری لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراون. بەڵام جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، پێشێلکارییەکان کەمتر بوون، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان.

ڕەحمان غەریب، ڕایگەیاند: دیاردەکانی کڕینی دەنگ و پێشێلکردنی نهێنیی دەنگدان وەک خەسڵەتێکی هاوبەش لە زۆربەی پرۆسەکانی هەڵبژاردندا ماونەتەوە، زۆرینەی حاڵەتەکان پەیوەندییان بە پێشێلکردنی پرەنسیپی دەنگدانی نهێنییەوە هەبووە، لەگەڵ تۆمارکردنی حاڵەتەکانی وەک هێنانی مۆبایل، بەکۆمەڵ چوونە ژوورەوە و ڕێگریکردن لە چاودێران.

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەشدا: پێشێلکارییەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر کەمتر بوون بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

ڕەحمان غەریب، وتیشی: حیزبێک ملیۆنێک دەنگ دەهێنێت، بەڵام لە ئەنجامدا نزیک دەبێتەوە لە ژمارەی کورسیی ئەو لایەنەی کە بە چەند سەد هەزار دەنگێک سەرکەوتووە.

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، داوای لە سەرکردە سیاسییەکان کرد کە لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری دەنگنەدانی هاوڵاتییان بکەن و دەنگی پووچەڵیشی وەک گوزارشتێک لە ناڕەزایەتی خەڵک ناوبرد لە دۆخی سیاسی و خزمەتگوزاریی وڵات.

  • سوریا گرێبەستێکی فرۆشتنی غازی لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی واژۆ کرد

  • سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

  • لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

  • فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان: لە هەڵبژاردن سەرکەوتین

  • مەزڵوم عەبدی پابەندبوونی هەسەدەی بە یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا دووپات کردەوە

  • چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌

  • لایەنە سیاسییەکان تائێستا چەند کورسییان بەدەستهێناوە؟

  • هاوسه‌ره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نه‌یتوانیى ده‌نگ بدات

  • پارتى باسى ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵدا ده‌كات

سەرەکی