2   کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

سوریا گرێبەستێکی فرۆشتنی غازی لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی واژۆ کرد

ئیرادە میدیا

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگەیاند: یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ حکومەتی سوریا واژۆ کردووە، بەمەش دەبێتە یەکەم وەبەرهێنەری غازی بیانی کە لە چوارچێوەی ستراتیژی نوێی کەرتی وزەی سوریا، ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدات.

ئامانجی سەرەکی ئەم یاداشتنامەیە بریتییە لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، باشترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و بوژاندنەوەی گشتیی کەرتی وزەی وڵاتەکە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، دانەغاز دەست دەکات بە گەڕان، گەشەپێدان و فراوانکردنی چەند کێڵگەیەکی غاز لە ناوەڕاستی سوریا. دیارترینیان کێڵگەی ئەبو ڕەباحەیە، کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە غازییەکانی ئەو وڵاتە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆمپانیای دانەغاز جەختی لەسەر سوودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشووەکانی کردەوە لە پەرەپێدانی پڕۆژە هاوشێوەکان لە ناوچەکە.

ڕیچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانەغاز، ئاماژەی بەوەدا: بەپێی ئەو ئەزموونە گەورەیەی کە لە عێراق، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر، بەدەستمان هێناوە، دڵنیاین کە دەتوانین ڕۆڵێکی کارا و باش بگێڕین لە بەهێزکردنی ژێرخانی وزەی سوریا.

ئەم ڕێککەوتنە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ دانەغاز وەک بەشێک لە ستراتیژیەتی فراوانکردنی وەبەرهێنانە ناوچەییەکانی لە کەرتی غازدا، هاوکات دەرفەتێکی نوێیە بۆ حکومەتی سوریا بۆ دابینکردنی سەرچاوەی وزەی پێویست بۆ بوژاندنەوەی ئابوورییەکەی.

  • نوێنه‌رى تره‌مپ په‌یوه‌ندیى به‌ژه‌نراڵه‌ كورده‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ ده‌كات

  • سوریا گرێبەستێکی فرۆشتنی غازی لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی واژۆ کرد

  • سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

  • لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

  • فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان: لە هەڵبژاردن سەرکەوتین

  • مەزڵوم عەبدی پابەندبوونی هەسەدەی بە یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا دووپات کردەوە

  • چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌

  • لایەنە سیاسییەکان تائێستا چەند کورسییان بەدەستهێناوە؟

  • هاوسه‌ره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نه‌یتوانیى ده‌نگ بدات

سەرەکی