3   کاتژمێر پێش ئێستا 19908 جار خوێنراوەتەوە

په‌كه‌كه‌ هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: ئاماده‌ى هه‌موو پێشهاتێكین

سەرکردەیەکی دیارى پەکەکە له‌قه‌ندیل هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تۆ دەتەوێت هەموو شتێک بەخواستی تۆ بێت، بەڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌ ڕوو نادات، ئه‌گه‌ریش به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ پرۆسه‌ى ئاشتیى شكستده‌هێنێت"، ده‌شڵێت، "په‌كه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌موو پێشهاتێك".

دوران کاڵکان ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان‌و سەرکردەى دیارى پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سه‌باره‌ت به‌پڕۆسەی ئاشتى ڕایگه‌یاند، "پەکەکە هەنگاوگەلێکی گرنگی ناوە لەسەر داوای ڕێبەرەکەی، شەڕی ڕاگرت‌و کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەى ئەنجامداو لەدواترین هەنگاویشدا بڕیاری کشانەی گەریلادرا لەباکوری کوردستان، بەوەش پەکەکە هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە لەسەری پێویست بووە".

كاڵكان جه‌ختى لەئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان کردەوەو وتى، "تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لەدۆخی ڕێبەرەکەمان ڕووینەداوەو ڕەوشی ئیمراڵی وەک خۆیەتی، پاش هەنگاوەکانی تەڤگەری کورد، ئێستا ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم کاری دەوڵەت‌و کۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌ماندا نەماوەو دەبێت بەخێرایی کارەکانی ئەنجامبدات".

وه‌كو دوران کاڵکان ده‌ڵێت، "تورکیا دەیەوێت هەموو شتێک بەخواستی ئەو بەڕێوەبچێت‌و ئەو هیچ هەنگاوێک نەنێت، با دڵنیابێت کە شتەکە بەو جۆرە نابێت کە ئەو دەیەوێت، سیاسەتی ئێستای تورکیا نادروستەو ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبن، ئەوا وڵاتەکە بەئاقارێکی خراپدا دەڕوات‌و شکستدەهێنن‌و ڕووبەڕویی دادگایی گەل دەبنەوە".

ئه‌وه‌شى وت، "پڕۆسەی چارەسەریی‌و بونیادنانی ئاشتیی بژاردە نییە تا لایەنێک بڵێت دەیکەم یاخود نا، بەڵکو ناچارییەو ئەگەر لایەنی بەرامبەر بەهەندی وەرنەگرێت، ئەوا دووچاری زۆر شت دەبێتەوەو پەکەکەش ئامادەی هەموو پێشهاتێکە".

  • لەلیبیا بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاو كەوتووە كە ژمارەیەك كۆچبەری تێدابووە

  • ئه‌و عه‌ره‌به‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌كورد ده‌كرد كوژرا

  • نوێژه‌ بارانه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و مه‌ترسى چۆڵكردنى یه‌كێك له‌پایته‌خته‌كانى وڵاتانیش هه‌یه‌

  • سبه‌ى له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك پشووى فه‌رمییه‌

  • په‌كه‌كه‌ هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: ئاماده‌ى هه‌موو پێشهاتێكین

  • نوێنه‌رى تره‌مپ په‌یوه‌ندیى به‌ژه‌نراڵه‌ كورده‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ ده‌كات

  • سوریا گرێبەستێکی فرۆشتنی غازی لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی واژۆ کرد

  • سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

  • لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

سەرەکی