9   کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتیى له‌باره‌ى له‌ده‌ستدانى دوو كورسى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوو کورسی لەبازنەی دیالەو بازنەی سەڵاحەددین لەدەستداوە، لەبەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان لەبازنەی دیالە کورسییەکی بەدەستهێناوە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراقى ڕاگەیاندو دەنگی لایەنەکانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خستەڕوو.

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەهەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق لەساڵی 2021، دوو کورسی لەبازنەی دیالەو بازنەی سەڵاحەددین بەدەستهێنابوو، بەڵام لەهەڵبژاردنی 2025 بەهۆی کەمکردنی دەنگەکانیەوە هەردوو کورسییەکەی لەدەستدا.

بازنەی هەڵبژاردنی دیالە - خانەقینى یه‌كێتیى لەبارەی لەدەستدانی کورسییەکەیان لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەمە قۆناغی ڕاستکردنەوەو پێداچوونەوەو بەدواداچوون بۆ خاڵە لاوازەکانمان دەکەین، گۆڕانکاریی ڕیشەیی لەسەر ئاستی سیاسی‌و بەرپرسیارێتییەکان لەدیالەو خانەقین دەکەین".

لەڕوونکردنەوەکەی یەکێتیی نیشتمانیدا هاتووە، "بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگدان لەبازنەی دیالە بۆ زیاتر لە 55٪ کە دەکاتە زیاتر لە 600 هەزار دەنگ، یەکێتیی 29 هەزارو 44 دەنگی بەدەستهێناوە، بۆیە نەمانتوانی کورسییەکە بەدەستبهێنین".

لەلایەکی دیکەوە مەلا کەریم کاندیدی یەکێتی لەبازنەی سەڵاحەددین، 14 هەزارو 843 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی کورسی کۆتایی ئافرەت ناتوانێت بۆ په‌رله‌مانى عێراق سەربکەوێت، بۆیە یەکێتیی ئەو کورسیەشی لەبازنەی سەڵاحەددین لەدەستدا.

لەم هەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان لەبازنەی دیالە کورسییەکی بەدەستهێناوە، کاندیدێکی بەناوی نازک ئەحمەد لەنێو هاوپەیمانیی عەزم بۆ په‌رله‌مانى عێراق سەرکەوت.

  • زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى كاندیدبوون‌و ده‌رنه‌چوون

  • له‌هه‌ولێر یه‌كێتیى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ستبدات

  • یه‌كێتیى له‌باره‌ى له‌ده‌ستدانى دوو كورسى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌روین بوڵدان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

  • کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

  • مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

  • ڕێبوار تەها بوو بەیەکەم كاندیدى سه‌ر ئاستى عێراق

  • كورسیه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهات

سەرەکی