4   کاتژمێر پێش ئێستا 3699 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى كاندیدبوون‌و ده‌رنه‌چوون

زانیاریی ئاشكرابوو لەبارەی ئەو مامۆستا ئایینییانەى كە لەم هەڵبژاردنە كاندیدبوون‌و دەنگی پێویستیان بۆ بوون بەپەرلەمانتاری بەدەستنەهێنا.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی بەرایی پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕۆژی 11ی ئەم مانگەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی لیستی ناوی كاندیدەكان‌و كۆی ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستیانهێناوە، شەش مامۆستای ئایینی لەبازنەكانی پارێزگاكانی هەرێم‌و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە كاندیدی لیست‌و لایەنە جیاوازەكان بوون، دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناو دەرنەچوون.

هەریەك لەمەلا میکائیل هەرکی كاندیدی پارتی لەبازنەی دهۆک، مەلا ئیسماعیل پێنجوێنی كاندیدی یەکگرتوو لەبازنەی سلێمانی، د. ئەحمەد سۆفی كاندیدی کۆمەڵی دادگەری لەبازنەی هەولێر، مەلا ئەحمەد کەرکووکی كاندیدی یەکێتیی لەبازنەی کەرکووک، د. گەیلان تاڵەبانی كاندیدی پارتی لەبازنەی کەرکوک‌و د.ئیبراهیم بەرزنجی كاندیدی پارتی لەبازنەی کەرکووک، به‌گوێره‌ى ئەنجامە بەراییەكان دەرنەچوون‌و دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا.

مەلا میکائیل هەرکی پارتی هەشت هەزارو 623 دەنگی هێناوەو لەڕیزبەندی هەژدەمینی لیستەكەیەتی لەبازنەی دهۆک.

مەلا ئیسماعیل پێنجوێنی لەلیستی یەکگرتوو؛ دوو هەزارو 306 دەنگی هێناوەو لەڕیزبەندی سێیەمی لیستەكەیەتی لەبازنەی سلێمانی.

د. ئەحمەد سۆفی لەلیستی کۆمەڵ؛ سێ هەزارو 201 دەنگی هێناوەو لەڕیزبەندی دووەمی لیستەكەیەتی لەبازنەی هەولێر.

مەلا ئەحمەد کەرکووکی لەلیستی یەکێتی؛ سێ هەزارو 130 دەنگی هێناوەو لەڕیزبەندی یازدەهەمینی لیستەكەیەتی لەبازنەی کەرکووک.

د. ئیبراهیم بەرزنجی لەلیستی پارتی؛ 428 دەنگی هێناوەو لە 17مینی ڕیزبەندی لیستەكەیەتی لەکەرکووک.

د. گەیلان تاڵەبانی پارتی 243 دەنگی هێناوەو لەڕیزبەندی 23مینی لیستەكەیەتی لەبازنەی کەرکوک.


  • زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى كاندیدبوون‌و ده‌رنه‌چوون

  • له‌هه‌ولێر یه‌كێتیى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ستبدات

  • یه‌كێتیى له‌باره‌ى له‌ده‌ستدانى دوو كورسى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌روین بوڵدان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

  • کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

  • مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

  • ڕێبوار تەها بوو بەیەکەم كاندیدى سه‌ر ئاستى عێراق

  • كورسیه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهات

سەرەکی