ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق
2025-12-02 81 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی یاسای لێبوردنی گشتیدا، نزیکەی 195 هەزار کەس سودمەند بوون و لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، 155 هەزار و 553 تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردن، بانگهێشتکردن، ئازادکردن بە کەفالەت یان حوکمی غیابیان هەبووە، لە چوارچێوەی یاسای لێبوردنی گشتی سودمەند بوون. لەو ژمارەیەدا، 38 هەزار و 787 کەسیان زیندانی بوون.

هەروەها ئەنجومەنەکە ئاشکرایکرد کە بڕی 81 ملیار و 533 ملیۆن و 490 هەزار دینار لە پارەی دزراو گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

جێی ئاماژەیە، یاسای لێبوردنی گشتی لە 17ی شوباتی 2025ەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی