×

2024-02-13 30 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانی ژن: نەوەیەک پەروەردە دەکەین بەڕووی ستەمدا بووەستنەوە

ناوەندی هەواڵ

لە ماوەی پێنج مانگی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایاندا؛ مامۆستایانی ژن ڕۆڵی کاریگەری خۆیان نیشانداوە و پێشەنگایەتی ناڕەزایەتییەکانیان دەکەن و درووشم لە دژی دەسەڵات دەڵێنەوە و داوای ماف و دادپەروەریی بۆ خۆیان و کۆمەڵگەکەیان دەکەن.

 

لە هەڵەبجەش بەهەمان شێوەی ناوچەکانی بایکۆت دژی پێنەدانی مووچە و ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە، خۆپیشاندانی مامۆستا و فەرمانبەران بەردەوامی هەیە، لەو بارەیەوە مامۆستایانی ژن لە ڕێی مایکی ڕۆژنیوزەوە بەڵێنیان دووپاتکردەوە تا دەگەن بە ئامانج و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 

نەسرین حەمەئەمین مامۆستای ناڕازی دەڵێت: ژنانی کورد بە درێژایی لە ھەموو بوارەکاندا مێژوو پێشەنگ بوون، بەتایبەت لە گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان، دەبینین ئێستا لە سێ بەشی خۆپیشاندانەکان زۆربەی ژنان بەشداری تێدا دەکەن.

 

وتیشی: ئەگەر بایکۆت و خۆپیشاندانەکان جارێک قورس بێت بۆ پیاوان سێ جار ناڕەحەت و قورسە بۆ ژنان، لەبەرئەوە داوا لە ژنان دەکەم ماندوو نەبن لەو خەبات شۆڕشەی دەستیان پێکردوە تابەدەستھێنانی مافەکانیان، بۆیە ژنانی کورد لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرھەمھێنەر و کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمەڵگەبوون، ھەمیشە پێشەنگ بوون لە خۆپیشاندان و کەیسەکاندا ڕۆڵ و گرنگی تایبەتی خۆیان ھەیە.

 

شنە عەلی لە سەر هەمان پرس دەڵێت: ئەوان وەک ژنان وەک تاکێکی کۆمەڵگە دووجار زوڵیان لێ دەکرێت، یەکەم لەلایەن کۆمەڵگە و دووەمیش لەلایەن پەروەردەکانمانەوە، کاتێک مووچەم پێنەبێت ناتوانم خزمەتی خوێندکار و منداڵەکانی خۆشم بکەم، ئاشکراشە لە مێژەوە ژنانی کورد ڕۆڵی گەورەو کاریگەرییان ھەیە، هەمیشە لە ھەوڵ و تێکۆشاندا بوون و قوربانییانداوە.

 

وتیشی: ئەم شەقامە شەقامی مەردایەتی و بوێرەکانە، ئێمەی ژنیش ھیچ کاتێک خۆمان لە پیاوان بەکە متر نەزانیەوە، کاتێک ڕووداو پێشھاتەکان ھاتبێتە پێش، نەیەینە شەقام بۆ داواکاری و مافەکانی خۆمان، شانازیش دەکەین دەنگی دلێرمان ھەڵبڕین و لەشەقامدا شانبەشانی مامۆستاو ھاوپیشەو ھاوڕێکانمان دەنگی ناڕەزایەتی بەرزبکەینەوە بۆ دەستھێنانی مافەکانی خۆمان.

 

شنە عەلی بەھۆی بایکۆتەوە سزا درابوو باسی لەوەشکرد و وتی: بە شانازی دەکەم لەسەر داواکردنی مافی خۆم و ھاوپیشەکانم سزادراوم، بەڵام ئەو سزادانەی دەسەڵات بۆ مامۆستایانی ژن وامان لێ دەکات بەردەوام بین لە خەباتی مەدەنیی پشتی ھاوپیشەکانمان بەرنەدەم سوورترمان دەکات لەسەر بەدەستھێنانی مافەکانمان.

 

سروشت ھاواری مامۆستایەکی دیکەی ژنە و بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و پیی وایە: ھەر شۆڕشێک ژنان تێیدا بەشدار بوو ئەو شۆڕشە بە ئەنجام دەگات، ئێمەی ژنانیش وەک تاکێکی کۆمەڵگە لەسەر شەقامین، داوای مافی خۆماندەکەین نەوەیەک فێردەکەین بڵێن نەخێر.

 

ئەو مامۆستا ژنە وتیشی: بەردەوامین لەسەر شەقام تا ئەو کاتەی دەسەڵات داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکات، ئاشکراشە لە دوو لاوە ستەمان لێ کراوە، لەلایەن کۆمەڵگە و دواتریش لەلایەن پەروەردەوە، پەروەردە بە سزادانی مامۆستایانی ژن دەستی پێکرد، بەڵام ئەوان نازانن لەناو خۆپیشاندانەکاندا پێشڕەوی زۆر بەھێزی ژنمان ھەیە، پێویستە دەسەڵات ئەو ھەڵەیە نەکات

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

  • ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

  • مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

  • ژنانی هیندستان توانیان بە یاسا فرەژنی قەدەغە بکەن

  • لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێک لە سنووری چەمچەماڵ کوژرا

  • مامۆستایانی ژن: نەوەیەک پەروەردە دەکەین بەڕووی ستەمدا بووەستنەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: یاساکانی عێراق ڕێگە بە ئەنجامدانی توندوتیژیی دەدەن

سەرەکی