2026-06-13
387 جار خوێنراوەتەوە
خامنه‌یى دواى زیاتر له چوار مانگ به خاك ده‌سپێردرێت
لیژنه‌ی باڵای ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردن له ئێران، خشته‌ی كات و شوێنی ماڵئاوایی له ته‌رمی عه‌لى خامنه‌یى ڕێبه‌ری باڵای پێشووى ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ڕێوڕه‌سمه‌كه له تارانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له مه‌شهه‌د كۆتایی دێت.
لیژنه‌ی تایبه‌ت به ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ڕێبه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی داهاتوو ڕێوڕه‌سمی ماڵئاوایی و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واو كراون.
به‌پێی پلانه‌كه، ڕۆژانی 4 و 5ـی ته‌مموز ڕێوڕه‌سمی ماڵئاوایی له مه‌زاری ئیمام خومه‌ینی له تاران ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها بڕیاره له ڕۆژی دواتردا له ناو شاری تاران ڕێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ری بۆ ماڵئاواییكردن له ته‌رمه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.

له قۆناغی دووه‌می ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ڕۆژی حه‌وتـی ته‌موز ته‌رمه‌كه ده‌برێته شاری قوم. پاشان له ڕۆژی نۆی ته‌مموز له شاری مه‌شهه‌د دوایین ماڵئاوایی له ته‌رمه‌كه ده‌كرێت و هه‌ر له‌و شاره و له مه‌زاری ئیمام ڕه‌زا پرۆسه‌ی به‌خاكسپاردنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێى ته‌له‌فزیۆنى ڕه‌سمیی ئێران، بڕیاربووه ڕێوڕه‌سمى به خاكسپاردنى عه‌لى خامنه‌یى له بنه‌ڕه‌تدا له مانگى ئادار بكرێت، به‌هۆى به‌هۆى جه‌نگه‌وه دواخراوه.
عه‌لى خامنه‌یى، ڕابه‌رى پێشووى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، له 28 ى شوبات له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه به هێرشێكى ئاسمانیی له تارانى پایته‌خت خۆى و چه‌ند ئه‌ندامێكى بنه‌ماڵه‌كه‌ى كوژران، ئه‌وه‌ش دواى زیاتر له سێ ده‌یه له به‌ڕێوه‌بردنى ئێران و بوونى له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا كه ڕابه‌رى باڵایه.

دواى ئه‌وه‌ى عه‌لى خامنه‌یى كوژرا، له سه‌ره‌تاى ئاداردا موجته‌با خامنه‌یى كوڕى ئایه‌توڵا عه‌لى خامنه‌یى، وه‌ك سێیه‌م ڕابه‌رى ئێران له ساڵى 1979ه‌وه هه‌ڵبژێردرا.
به‌ڵام له دواى هه‌ڵبژاردنییه‌وه، تائێستا موجته‌با خامنه‌یى ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران ده‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌رچه‌نده میدیاى ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆى برینى سه‌خته‌وه ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام میدیاى ئێران چه‌ند جارێك په‌یامى نه‌بینراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه و هۆكارى ده‌رنه‌كه‌وتنیشى بۆلایه‌نى ئه‌منیی و جه‌نگ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.

-
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
|
-
٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا
|
-
پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا
|
-
کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان
|
-
تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات
|
-
یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟
|
-
ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز
|
-
ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له ئێران ئاشكرا ده‌كات
|
|
|
|