×

15   کاتژمێر پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنى وەزیران: هیچ تەوەرێک نییە لەسەری کۆببینەوە

ناوەندی هەواڵ

هەفتانە ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پرسەکان کۆدەبیتەوە، بەڵام سەربار  نەبوونى مووچە و دەستپێکردنى بایکۆتى فەرمانیەران و خراپى گوزەرانى هاوڵاتیان، حکومەت دەڵێت، هیچ تەرێکى گرنگ نەبوو ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەى لەسەر بکەین.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە،  ئەم هەفتەیە هیچ تەوەرێکیان نییە لەسەری کۆببنەوە، چونکە هەفتەی رابردوو پرسە پێویست و گرنگەکان باسکراون و هەرچیەک بگوترێت دووبارەیە.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوەیە، کۆبوونەوەى هەفتەى داهاتووش ئەگەرێکى لاوازە، ئەوەش بەهۆى ناکۆکییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لەسەر هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان.

ئەنجام نەدانى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرلن لە کاتێکدایە، نزیکەى دوو مانگە مووچەخۆران لە چاوەڕوانى وەرگرتنى مووچەى مانگى 10دان  و پییان وابوو دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا  وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 761 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیۆان لە کۆبوونەوەى خۆیدا بریار لە دابەشکردنى مووچە دەدات.


  • سی پی تی ئەمریکی:تەنها ئەم ساڵ تورکیا 18 هاوڵاتی مەدەنی لەناوخاکی هەرێم شەهید کردووە

  • موختاری گوندی قومریێ ئەو هاوڵاتیەی ئەمرۆ شەهیدکرا بە عەمدە تەقەی لێکراوە

  • ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ لەبارەى مووچەوە هۆشداریی بە حکومەت دەدەن

  • وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کارەباى نیشتمانى راگەیاند

  • مەرجى بەشدارى كۆمپانیاكان بۆ ساڵی داهاتوی حەج ڕاگەیەندرا

  • ئەنجوومەنى وەزیران: هیچ تەوەرێک نییە لەسەری کۆببینەوە

  • بادینان؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی سوپای تورکیا شەهید بوو

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەرەکی