×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 235 جار خوێنراوەتەوە

مەرجى بەشدارى كۆمپانیاكان بۆ ساڵی داهاتوی حەج ڕاگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان ڕایگەیاند،  ئەو کۆمپانیایانەى دەیانەوێت بۆ ساڵى داهاتوو بەشدارى حەج و عومرە بکەن دەبێت هەشت جار گەشتی عومڕەی ئەنجام دابێت و ساڵێك بەسەر دامەزاندنیدا تێپەڕێبت كێشەی یاساییان نەبێت و سزاش نەدرابێتن.

لە نوسراوێکدا  بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان كە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی لەسەر و تێدا مەرجەكانی بەشداریكردنی كۆمپانیاكان بۆ وەرزی حەجی ساڵی (2025 ز - 1445 ك) دیاریكراوە و تێدا هاتووە، داوا پێشكەشكردن تەنها كۆمپانیاكانی بواری حەج و عومەرەیە و دەبێت هەشت جار گەشتی عومڕەی ئەنجام دابێت و ساڵێك بەسەر دامەزاندنیدا تێپەڕێبت.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، كۆمپانیاكان پێویستە پاكانەیان هەبێت و كێشەی یاساییان نەبێت و سزاش نەدرابێتن، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی داواكار لە(63) ساڵ زیاتر بێت بۆ گەشتی ئاسمانی، هەروەها ئەو كۆمپانیانەی كە بە ڕێگەی وشكانی هاوڵاتیان دەگوازنەوە بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە نابێت تەمەنیان لە (60) ساڵ زیاتر بێت".

مەرجەكان بریتین لە:
 
1- تەنها ئەو كۆمپانیانەی كە لە بواری( حەج و عومڕە ) یان (عومڕە) كار دەكەن مافی پێشكەشكردنی داواكاریان دەبێت.

2- كۆمپانیاكانی بواری عومڕە بۆیان هەیە داواكاری پێشكەش بكەن بە مەرجێك هەركۆمپانیایەك لە ماوەی ساڵی(2024) هەشت جار گەشتی عومڕەی ئەنجام دابێت و كە بە ڕێژەی (10% ) بەشداردەبن لەپرۆسەی حەج بە لەبەرچاوگرتنی گشت مەرجەكان .

3-كۆمپانیاكانی بواری (حەج وعومڕە) یان (عومڕە) ئەگەر ساڵێك بە سەر دامەزراندنیان تێپەڕ نەبوبێت، ناتوانن بۆ وەرزی حەجی (2025) داواكاری پێشكەش بكەن.

4- تیروپشك بە شێوەیەكی ناوەندی و ئاشكرا لە هەولێر ئەنجام دەدرێت بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندار و  خاوەن كۆمپانیاكان.

5- ئەو كۆمپانیانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن، پێویستە پاكانەیان هەبێت.

6- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە سنوری پارێزگای خۆی بهێنێت .

7- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری كۆمەڵەی كۆمپانیاكان بێنێت كە بەردەوامە لە كاركردن.

8- نابێت كۆمپانیا لە ماوەی ساڵی رابردو سزای كارگێری درابێت تاكو رێكەوتی ئەنجامدانی تیروپشك .

9- پێویستە تا كاتی ئەنجامدانی تیروپشك داواكار هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبێت كە ببێتە گرفت لە بەردەم خزمەتكردنی حاجیان.

10-  نابێت داواكار لە ساڵی رابردو لە لایەن دادگاكان و دەزگاكانی نەهێشتنی تاوان هیچ سزایەكی یاسایی درابێت.

11- بەرێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیا یان هاوبەشەكەی، یەكێكیان كە گشت مەرجەكانی تێدابێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات بەمەرجێك ڕێژەی هاوپشكەكەی لە (25%) كەمتر نەبێت.

12- نابێـت تەمەنی داواكار لە(63) ساڵ زیاتر بێت بۆ گەشتی ئاسمانی.

13- هەر كۆمپانیایەك ئارەزوی بەشداركردنی هەبێت لە تیروپشكی حەجی (2025 ز- 1446 ك) دەبێت بەڵێننامە لە فەرمانگەی دادنوسی بدات كە پابەند دەبێت بە گشت رێنماییەكان بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر هەر رێكارێكی یاسایی و كارگێری كە لە بەرامبەری دەكرێت .

14- دوای ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لە لایەن لێژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندن، داواكار بە سەركەوتو هەژمار دەكرێت  ئەگەر ( 60% )ی بە دەست بێنێت ئینجا مافی بەشداری لە تیروپشك دەبێت.

15- لێژنەیەك پێكدێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی كوردستان و بەئەندامیەتی لێپرسراوی هەر نوسینگەیەك لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تایبەت بە سنوری خۆیان بۆ چاوپێكەوتن و ئەنجام دانی تیرو پشك.

16- سەبارەت بەو كۆمپانیانەی كە بە ڕێگەی وشكانی هاوڵاتیان دەگوازنەوە بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە نابێت تەمەنیان لە (60) ساڵ زیاتر بێت .

17- پێویستە كۆمپانیاكان سەرجەم مامەڵەكان بۆ مەبەستی سەرەوە لەرێگای نوسینگەی حەج وعومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوری خۆیان پێشكەش دەكەن لە رێكەوتی 5/12/2024 تاكو 19/12/2024 بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرز دەكرێتەوە.

18- پێویستە داواكار هەمو بەڵگەنامەكان لەناو فایلێكی تایبەت پێشكەش بە نوسینگەی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوری خۆیان بكەن و لە ئەگەری هەر كەم و كوڕییەك مافی بەشداریكردنی نابێت.

 

  • سی پی تی ئەمریکی:تەنها ئەم ساڵ تورکیا 18 هاوڵاتی مەدەنی لەناوخاکی هەرێم شەهید کردووە

  • موختاری گوندی قومریێ ئەو هاوڵاتیەی ئەمرۆ شەهیدکرا بە عەمدە تەقەی لێکراوە

  • ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ لەبارەى مووچەوە هۆشداریی بە حکومەت دەدەن

  • وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کارەباى نیشتمانى راگەیاند

  • مەرجى بەشدارى كۆمپانیاكان بۆ ساڵی داهاتوی حەج ڕاگەیەندرا

  • ئەنجوومەنى وەزیران: هیچ تەوەرێک نییە لەسەری کۆببینەوە

  • بادینان؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی سوپای تورکیا شەهید بوو

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەرەکی