×

13   کاتژمێر پێش ئێستا 476 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کارەباى نیشتمانى راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژى وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کاتژمێرەکانى کارەباى نیشتمانى راگەیاند و دەڵێت، کێشەى کارەبا چارەسەر کراوە و  بە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماش پێدانى کارەبا بۆ 16 کاتژمێر زیاد دەکات.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە مانگی 11دا، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 16 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى بە هاوڵاتییان دراوە و بەپێی خواست لەوانەیە لە هەندێک ناوچە گەیشتبێتە 17 کاتژمێر، بەڵام دواتر بەهۆى هاتنی شەپۆلێکی سەرما  خواست لەسەر کارەبا بووە بە دوو هێندە، بەو هۆیەوە کاژێری پێدانی کارەبا کەمیکردووە.

وتیشى، کاتێک پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، راستەوخۆ کاتژمێرەکانی کارەبا زیاددەبێت و ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت، پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگاتە نزیکەی 16 کاتژمێر.

لە هەرێمی کوردستان 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا پێویستی بە زیاتر لە 6 هەزار و 500 مێگاواتە. ژمارەی هاوبەشانی کارەباش یەک ملیۆن و 900 هەزاری تێپەڕاندووە.

  • سی پی تی ئەمریکی:تەنها ئەم ساڵ تورکیا 18 هاوڵاتی مەدەنی لەناوخاکی هەرێم شەهید کردووە

  • موختاری گوندی قومریێ ئەو هاوڵاتیەی ئەمرۆ شەهیدکرا بە عەمدە تەقەی لێکراوە

  • ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ لەبارەى مووچەوە هۆشداریی بە حکومەت دەدەن

  • وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کارەباى نیشتمانى راگەیاند

  • مەرجى بەشدارى كۆمپانیاكان بۆ ساڵی داهاتوی حەج ڕاگەیەندرا

  • ئەنجوومەنى وەزیران: هیچ تەوەرێک نییە لەسەری کۆببینەوە

  • بادینان؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی سوپای تورکیا شەهید بوو

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەرەکی