×

13   کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ لەبارەى مووچەوە هۆشداریی بە حکومەت دەدەن

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ بەهۆى دواکەوتن و  دابەشنەکردنی مووچەکانیان هۆشدارى توند بە حکومەت دەدەن و دەڵێن، لەئەگەرى جێبەجێنەکردنى داواکاریەکانمان هەموو ڕێگەیەکی یاسای و مەدەنی دەگرنەبەر بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان و بێدەنگ نابین.

ماوەى 64 رۆژە  مووچەی مامۆستا و فەرمانبەران لە هەرێم دابەشنەکراوە، لە کاتێکدا بەغدا بڕى 761 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە نێردراوە،  بەرپرسانى هەرێمیش بە بیانووى کورتهێنان ئامادەنیین دەست بە دابەشکردنى مووچە بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری سلێمانی، ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ بەبۆنەی دابەشنەکردنی مووچەکانیان بە ئامادەبوونی چەند مامۆستایەک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجام دا و لە لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، ئەم سیاسەت و ڕەفتارەی دەسەڵات و حکومەتی هەرێم ڕەت دەکەینەوە و بە هەموو و شێوەیەک پشتیوانی و پشتگیریی لە ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستا و فەرمانبەران دەکەین.

لە بەیانامەکەدا هاتووە،   بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و لەوە زیاتر ستەم لە مامۆستایان نەکرێت و یاری کردن بە ژیان و هەستی مووچەخۆران ڕابگیرێت و چەند داواکارییەکمان هەیە جێبەجێ بکرێت.

هەر لە کۆنگرەکەدا داوایان لە دەسەڵاتداران کرد، بە زووترین کات مووچەکانی 10،11 و 12ى ئەمساڵ دابەش بکرێت، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە، تەوتینکردنی مووچە، بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست، دیارییکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ساڵانی ڕابردووی مامۆستا و فەرمانبەران.

لە کۆتایى بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوە کرد، لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتن و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان ئاماژەی بەوەدا، هەموو ڕێگەیەکی یاسای و مەدەنی دەگرنەبەر بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان و بێدەنگ نابین.

 

  • سی پی تی ئەمریکی:تەنها ئەم ساڵ تورکیا 18 هاوڵاتی مەدەنی لەناوخاکی هەرێم شەهید کردووە

  • موختاری گوندی قومریێ ئەو هاوڵاتیەی ئەمرۆ شەهیدکرا بە عەمدە تەقەی لێکراوە

  • ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ لەبارەى مووچەوە هۆشداریی بە حکومەت دەدەن

  • وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کارەباى نیشتمانى راگەیاند

  • مەرجى بەشدارى كۆمپانیاكان بۆ ساڵی داهاتوی حەج ڕاگەیەندرا

  • ئەنجوومەنى وەزیران: هیچ تەوەرێک نییە لەسەری کۆببینەوە

  • بادینان؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی سوپای تورکیا شەهید بوو

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەرەکی