×

11   کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

موختاری گوندی قومریێ ئەو هاوڵاتیەی ئەمرۆ شەهیدکرا بە عەمدە تەقەی لێکراوە

ناوەندی هەواڵ

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ هاوڵاتیەکی سڤیل بەناوی سەباح عەبدولستار،تەمەن 45ساڵ خەڵکی گوندی قومریێ لەسنوری ناحیەی کانی ماسێ تەقەی لێدەکرێت و شەهیدکرا، موختاری گوندەکەش دەڵێت"بەعەمدەن تەقەی لێکراوە وشەهیدکراوە"

عومەر کامل، موختاری گوندی قومریێ لەسنوری ناحیەی  ماسێ تایبەت بەئیرادە میدیای ی وت" ئەمرۆ وەکو هەر ڕۆژێکی تری ئاسایی سەباح لەماڵ دەرچێت نزیکەی 100مەترێک لەگوندەکە دووردەکەوێتەوە هەر ئاوا لەسەر پێیەکانی خۆی ڕویشتووە ، دواتر تەقەی لێکراوە و شەهید بووە، ئەو شوێنەی تەقە لێکراوە زۆر نزیکە لەگوند وشوێنی سەربازی نیە ، هەموومان تۆشی شوک بووینە بۆچی تەقەی لێکراوە"

عومەر کامل دەشڵێت"سەباح ئیشی ڕۆژانەی گوندی دەکرد وفەرمانبەر نەبووە ، کەسێکی زۆر لەسەرخۆ و بێ کێشەبووە ، تەقەکەرەکەش دیارنیە، بەڵام هێزی تورکیا لەوناوچەیەدا هەیە"

سەباح عەبدولستار ، دانیشتوی گوندی قومریێ یە سەر بەناحیەی کانی ماسێ، تەمەن 45ساڵ ، خاوەنی پێنج منداڵە

  • سی پی تی ئەمریکی:تەنها ئەم ساڵ تورکیا 18 هاوڵاتی مەدەنی لەناوخاکی هەرێم شەهید کردووە

  • موختاری گوندی قومریێ ئەو هاوڵاتیەی ئەمرۆ شەهیدکرا بە عەمدە تەقەی لێکراوە

  • ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ لەبارەى مووچەوە هۆشداریی بە حکومەت دەدەن

  • وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کارەباى نیشتمانى راگەیاند

  • مەرجى بەشدارى كۆمپانیاكان بۆ ساڵی داهاتوی حەج ڕاگەیەندرا

  • ئەنجوومەنى وەزیران: هیچ تەوەرێک نییە لەسەری کۆببینەوە

  • بادینان؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی سوپای تورکیا شەهید بوو

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەرەکی