2025-04-12 102 جار خوێنراوەتەوە

پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلادەکرێتەوە

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبێتەوە و  دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ  بۆ یەکلایکردنەوەى  ئەو پرۆژە یاسایە بەهۆی ناكۆكی سیاسییەوە شكستی هێناوە و ئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكانیش ڕایانگەیاندووە تا پڕۆژەیاساكە نەخرێتە بەرنامەی كارەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەك ناكەن.

ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دانیشتنی ژمارە شەش لە وەزری یەكەمی یاسادانانی ساڵی چوارەمی خولی پێنج بەڕێوە دەچێت و بە پێى کارنامەى کۆبوونەوەکەش  لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە كۆماری عێراق بخرێتە دەنگدانەوە و چارەنووسی یەكلا بكرێتەوە.

لە زانیاریەکانى نوسراوەکەدا هاتووە، لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژەیاسای یەكسانكردنی بڕوانامە و پلەباڵاكانی عەرەبی و بیانی بدرێت.

لە بڕگەكانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكانی پاراستن و باشكردنی ژینگە و پەیوەستبوونی عێراق مادەی 11ی بەڕێككەوتنی واژووكراوی دەریایی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی نوێنەران و دابەشكارییەكی ئەنجام بدرێت.

  • گۆڕانی گردى زەرگەتە: هیچ کەسێک بۆی نییە بە ناوی رێکخەر قسەبکات

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەوانەی هێرشیان کردووەتەسەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار دەستگیرکراون

  • راگەیەندراوی كۆتایی كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد لە رۆژئاوا

  • كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) شكستیهێنا

  • مەزڵوم عەبدی: پشتگیریی لە بانگەوازییەمێژووییەکەی ئۆجەلان دەکەین

  • کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لەڕۆژئاوا دەستی پێ کرد

  • ئەو نەخۆشخانە و پزیشكەی سزا دران كە بەهۆی نەشتەرگەرییەكیانەوە ژنێك گیانیلەدەستدا

  • د. سەباح هەوارمی: نەخۆشخانەکان هۆکاری گیانلەدەستدانی بەشێک لەو کەسانەن نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشیان بۆ دەکرێت

  • کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزارەتی داد دەستیپێکرد

سەرەکی