کوردستان
بۆچی هەوڵی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی شکستی هێنا؟
ناکۆکییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە بەهۆی دانیشتنەکەی چواری ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان بەتەواوی تەقییەوە، هەوڵی نێوەندگیری زۆری لێکەوتەوە، دواینیان هەوڵێک بوو بۆ دانیشتنی کەسی یەکەمی پارتی و یەکێتی بەڵام ئەو هەوڵەش بەهۆی راگەیەنراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگی و قسەی مەسرور بارزانییەوە تێکچوو.