2024-11-19 341 جار خوێنراوەتەوە

بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانى تورکیا لە ناوچەکانى رۆژئاوا و سوریا بەردەوامى هەیە و ئەمرۆش تورکیا تۆپبارانی گوندی عەقیبەی سەربە شێراوای کرد و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک برینداربوو.

بە پێى زانیارییەکانى ئاژانسى هاوار، ئەمڕۆ سیشەممە 19-11-202، تورکیا گوندی عەقیبەی سەر بە شێراوای لە سنوری شەهبا بە گولـلە هاوەن تۆپبارانکرد و جگە لە زیانى ماددى بریندارى لێکەتەوە.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوڵاتییەک بەناوی هەیسەم عەبدولڕەحمانی تەمەن(٤٢) ساڵ برینداربوو.

لەماوەى رابردوودا تورکیا تۆپبارانێکی سەخت و قورسی ناوچەکانی شەهبا و کرد و لە ئەنجامددا ژمارەیەک هاوڵاتى شەهید و بریندار بوون.

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

  • هه‌سه‌ده کوشتنى ژمارەیەک چەکدار و تێکشکاندنى سیستمێكى ڕادارى توركیاى راگەیاند

  • حه‌ماس چوار بارمته‌ى ژنى ئازادكرد؛ له‌به‌رامبه‌ریان 200 فه‌ڵه‌ستینى ئازاد ده‌كرێن

  • ئەمەریکا سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی راگرت

  • بەرزاییەکانی جۆلان چی دەگەیەنێت بۆ ئیسڕائیل ؟

  • ترەمپ بۆ پوتین: یەکیان هەڵبژێرە یان ڕاگرتنی جەنگ یان سزای زیاتر

  • ئەمریکا جارێکی دیکە حوسییەکان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

  • ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

سەرەکی