دیمەنی خۆپیشاندانەکە
3   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ناوەندی هەواڵ

بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی 17ـی شووبات و بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە پەنابەرانی كورد، لە بەردەم كونسوڵخانەی عێراق لە مانچستەر، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیی دژی ڕێككەوتنی عێراق و بەریتانیا بۆ دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی عێراقی و كورد ئەنجام درا.
لە پاش ئەوەی، هەردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەریتانیا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بە زووترین كات ئەو پەناخوازانە دیپۆرت بكرێنەوە، كە مافی مانەوەیان لە بەریتانیادا نییە، ناڕەزایەتیی توندی ڕەوەندی كوردیی و عێراقیی بەدوای خۆیدا هێنا لە بەریتانیا و لە دژی ئەمەش لە بەردەم كونسوڵخانەی عێراق لە مانچستەر، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
لە گردبوونەوەكەدا بەیاننامەیەك لەسەر ناوی ڕێكخراوی 17ـی شووبات و چالاكوانان و ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا خوێنرایەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەرپرسانی عێراقی و كوردی وێڕای نەڕەخساندنی ژیانێكی سەرەتایی و شایستە بە گەنجان و چین و جیاوازەكان كە بووەتە هۆی كۆچ كردنی هەزاران كەس بەرەوە وڵاتە جیاوازەكانی ئەورووپا، ئەوا بە ئەنجامدانی ڕێككەوتننامە بەرژەوەندی خوازەكانیان لەگەڵ بەریتانیا دەیانەوێ بە زۆرەملێ و بەدوور لە هەموو پڕەنسیپێكی یاسایی و مرۆی دیپۆرتمان بكەنەوە بۆ ناوخۆی وڵات.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە: ئێمە زۆر بە توندی دژی ئەو ڕێككەوتننامە بەرژەوەندیخوازانەی عێراق كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا لە لەندەن واژۆیان كرد دەوەستینەوە، كە لە یەكێك لە خاڵەكان باس لە دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرە عێراقییەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەكات، بە بیانوی سەقامگیری ئابووریی و مرۆیی ناوخۆی عێراق كە ئەمەش دوورە لە ڕاستییەوە.

 

  • ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

  • هەسەدە فڕۆکەیەکى دیکەى تورکیاى خستەخوارەوە

  • دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

  • تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

  • لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

  • دۆناڵد ترەمپ 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا

  • پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

  • چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

  • مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

سەرەکی