7   کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هەڕەشە لە دەسەڵات دەکات و بەڵێنی درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان دەدات  و داواى هەڵبژاردنى پێشوەختەش دەکات.

ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیا (جەهەپە) رایگەیاند، بۆ پشتیوانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی دەستبەسەرکراوی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە خۆپیشاندانەکانیان بەردەوام دەبن و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەشی کرد.
ئۆزێل بۆ دەسەڵاتدارانى تورکیاى راگەیاندووە “ئەگەر بوێریتان هەبێت، هەڵبژاردن دەکەن و دێنە ناو ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئێمە تەحەدای ئێوە دەکەین” و داوای کرد لەمانگی نۆڤەمبەری داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

وتەکانى سەرۆکى جەهەپە دواى ئەوە دێت، کە لە دوو رۆژى رابردوودا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە نامەیەکدا کە پارتەکەی لە کۆنگرەی نائاسایی ڕایگەیاندووە، “ئەم حکومەتە کاندیدێکی ڕکابەر و پارتێکی ڕکابەر و هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانەی ناوێت”.

ئیمامئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە، هەرچییەک بکەن، ئێمە سەرکەوتوو دەبین! نادادپەروەری و ستەمکاری تێکدەشکێنین.

  • ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت

  • دیگۆ گارسیا، گرنگترین بنکەی ستراتیجى ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر نەیارەکانی

  • یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان فەتوای جیهادی گشتی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند

  • وەزیری بەرگری ئیسرائیل: جۆلانی بە قورسی باجەکەی دەدات ئەگەر بهێڵێت هێزەکانی دژ بە ئیسرائیل بچنە سوریاوە

  • ئیلۆن مەسك بەمزوانە كۆشكی سپی جێدەهێڵێت

  • زەنگی مەترسی لێدرا، نانەواخانەكانی غەززە داخران

  • سزا نوێیەکانی ترەمپ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

  • ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

  • عراقچی: نامەكەی ئێران گەیشتووەتە واشنتۆن

سەرەکی