2024-11-07 215 جار خوێنراوەتەوە

پوتن یەكەم قسەی لەبارەی دەرچوونی ترەمپ كرد

ناوەندی هەواڵ

ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەمریكا، ئەو دەڵێت "هەڵە نییە ئەگەر تەلەفۆنێكی بۆ بكەم".

ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند:"بڕواناكەم هەڵە بێت ئەگەر پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە ترەمپەوە بكەم، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بكەین، دەمەوێت سود لەم هەلە ببینم بۆ ئەوەی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەمریكا لێبكەم".

پوتن وتیشی:"ئارەزووی ترەمپ بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕووسیا و ئاسانكاری بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی ئۆكرانیا جێگەی بایەخە، ئێمە ئامادەین بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا، ئێستا تۆپەكە لە یاریگای واشنتنە". 

هەروەها پوتن سەرسامی خۆی بە چۆنیەتی مامەڵەی ترەمپ لەوكاتەی هەوڵی "تیرۆر" كردنی درا دەردەبڕێت و بە "پیاوێكی ئازا" ناوی دەبات.

"هیچ سودێكی نییە فشار بخرێتە سەرمان، ئێمە هەموو كات ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی دوولایەنە، داوای ئەوە لە هەموو لایەنەكان دەكەین، بەشێك لە وڵاتانی خۆرئاوا خەون بە جیهانێكی بێ ڕووسیا دەبینن، چونكە دەیانەوێت هەژموونی خۆیان بەسەر جیهاندا بسەپێنن، بەڵام ڕووسیا هەموو جارێك ڕایاندەگرێت". پوتن وای وت.

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

  • هه‌سه‌ده کوشتنى ژمارەیەک چەکدار و تێکشکاندنى سیستمێكى ڕادارى توركیاى راگەیاند

  • حه‌ماس چوار بارمته‌ى ژنى ئازادكرد؛ له‌به‌رامبه‌ریان 200 فه‌ڵه‌ستینى ئازاد ده‌كرێن

  • ئەمەریکا سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی راگرت

  • بەرزاییەکانی جۆلان چی دەگەیەنێت بۆ ئیسڕائیل ؟

  • ترەمپ بۆ پوتین: یەکیان هەڵبژێرە یان ڕاگرتنی جەنگ یان سزای زیاتر

  • ئەمریکا جارێکی دیکە حوسییەکان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

  • ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

سەرەکی