بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 13°C (کەمێک هەوری)
  • سلێمانی: 10°C (کەمێک هەوری)
  • دهۆک: 13°C (کەمێک هەوری)
  • هەڵەبجە: 12°C (کەمێک هەوری)
  • کەرکووک: 14°C (کەمێک هەوری)
  • زاخۆ: 13°C (کەمێک هەوری)
  • گەرمیان: 14°C (کەمێک هەوری)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
ئابووری و بازاڕ نەوت و وزە

گۆڵدمان ساكس :گرژییەكانی ئێستا كاتین و دابەزینێكی گەورە بەڕێوەیە

لە كاتێكدا بازاڕەكانی وزە لە جیهاندا بەهۆی گرژییە سەربازییەكان و هێرشەكانی سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دڵەڕاوكێیەكی قووڵدان، بانكی وەبەرهێنانی جیهانیی گۆڵدمان ساكس پێشبینییەكی نوێ و سەرنجڕاكێش بۆ داهاتووی نرخی نەوت دەخاتە ڕوو.

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

گۆڵدمان ساكس :گرژییەكانی ئێستا كاتین و دابەزینێكی گەورە بەڕێوەیە

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • گۆڵدمان ساكس :گرژییەكانی ئێستا كاتین و دابەزینێكی گەورە بەڕێوەیە
  • بانكی وەبەرهێنانی جیهانیی گۆڵدمان ساكس پێشبینییەكی نوێ و سەرنجڕاكێش بۆ داهاتووی نرخی نەوت دەخاتە ڕوو
  • هۆكاری سەرەكیی ئەم گۆڕانكارییەش دەگەڕێتەوە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی و دروستبوونی زیادەیەكی بەرچاو لە خستنەڕووی نەوتدا

لە كاتێكدا بازاڕەكانی وزە لە جیهاندا بەهۆی گرژییە سەربازییەكان و هێرشەكانی سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دڵەڕاوكێیەكی قووڵدان، بانكی وەبەرهێنانی جیهانیی گۆڵدمان ساكس پێشبینییەكی نوێ و سەرنجڕاكێش بۆ داهاتووی نرخی نەوت دەخاتە ڕوو.

«تا كۆتایی ساڵی 2027 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت دادەبەزێت بۆ 78دۆلار»

بەپێی نوێترین پێشبینی ئەو بانكە، هەرچەندە لە ماوەیەكی نزیكدا مەترسییە ئەمنییەكان نرخەكان بە بەرزی دەهێڵنەوە، بەڵام تا كۆتایی ساڵی 2027 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت دادەبەزێت بۆ 78دۆلار.گۆڵدمان ساكس روونیكردووەتەوە ،تێكڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ساڵی 2027دا لە دەوروبەری 88 دۆلاردا دەبێت، بەڵام لە كۆتاییەكانی ئەو ساڵەدا شەپۆلێكی دابەزین ڕووی تێدەكات. هاوكات، پێشبینی دەكرێت نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكیش هەمان ئاراستە بگرێتە بەر و لە تێكڕای 78دۆلارەوە بۆ 70 دۆلار دابەزێت. هۆكاری سەرەكیی ئەم گۆڕانكارییەش دەگەڕێتەوە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی و دروستبوونی زیادەیەكی بەرچاو لە خستنەڕووی نەوتدا، بە جۆرێك كە پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2027دا رۆژانە نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە پێداویستیی بازاڕ زیاتر بەرهەم بهێنرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە خواستی جیهانی لەسەر وزە روو لە لاوازی دەكات.

«دۆخی ئێستای بازاڕ هێشتا لەژێر هەڕەشەی مەترسییە جیۆسیاسییەكاندایە»

سەرەڕای ئەم تێڕوانینە بۆ داهاتوو، شارەزایانی بانكەكە نایشارنەوە كە دۆخی ئێستای بازاڕ هێشتا لەژێر هەڕەشەی مەترسییە جیۆسیاسییەكاندایە. چڕبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر ڕێڕەوە دەریاییەكان، بەتایبەت لە ناوچەی گەرووی هورمز و عومان، لەگەڵ ئەگەری زیانگەیاندن بە ژێرخانی نەوت، هۆكارن بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كورتخایەندا نرخەكان بە بەرزی بمێننەوە و تێچووی دڵنیایی و مەترسییەكان زیاد بكەن. بەڵام هەر كاتێك ئەم مەترسییانە كەم ببنەوە، زۆریی بەرهەمهێنان باڵ بەسەر بازاڕدا دەكێشێت.

تاگەکان:
ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە نەوت و وزە
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە