ڕاپۆرتی سەرەکی
ڕاپۆرتی سەرەکی
جەنگی نەوت و ئاڵنگارییەکانی جورف ئەلسەخر؛ ئایا عێراق بەرەو پێکدادانی ناوخۆیی هەنگاو دەنێت؟
قەیرانی ئەمنی و سیاسیی عێراق گەیشتووەتە خاڵێکی یەکلاکەرەوە. دۆسیەی ناحیەی «جورف ئەلسەخر» (جورف نەسڕ) لە باکووری پارێزگای بابل بووەتە سەنتەری ململانێیەکی قورس لە نێوان حکومەت و گرووپە چەکدارەکاندا، کە تێیدا تۆڕێکی بەرفراوانی قاچاخچێتیی نەوت و کونکردنی بۆرییە سەرەکییەکان ئاشکرا کراوە و سەدان ملیۆن دۆلاری زیان بە داهاتی گشتی گەیاندووە.