ڕاپۆرتە هەواڵ
ڕاپۆرتە هەواڵ
دادگای فیدراڵی بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا؛ سنوور، دەروازەکان، نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی بەغدا
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بڕیارێکی ڕاڤەکاری و یەکلاکەرەوەدا، دەستووریبوونی ڕێکارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، دەروازە سنوورییەکان، دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرد. بڕیارەکە کە بە ژمارە (٢٦٨ی فیدراڵی) لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ و لەسەر داوای سەرۆکوەزیران بۆ ڕاڤەکردنی چەند ماددەیەکی دەستوور دەرچووە، بە زۆرینەی دەنگ و ناڕەزایەتیی تەنها دوو ئەندام پەسەند کراوە و بەپێی دەقەکەی بڕیارێکی بنبڕە و جێبەجێکردنی بەسەر سەرجەم دەسەڵاتەکاندا سەپێنراوە.