کوردستان
کوردستان
گەڕانەوە بۆ هێڵی شین و کۆنترۆڵی دەروازەکان؛ مەرجە باسکراوەکانی بەغدا و وەڵامی حکومەتی هەرێم
لەگەڵ فراوانبوونی جووڵەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆسیەی نەوت و دەروازە سنوورییەکان لە کەرکووک و هەرێمی کوردستان، سەرچاوە سیاسییەکان باس لە ناردنی پەیامێکی چوار مەرجی لەلایەن سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بە فالح فەیاز دەکەن، لە بەرامبەردا هەولێر ئامادەیی خۆی بۆ کاری لیژنە هونەری و ئەمنییەکان نیشان دەدات و هاتنی سوپای فیدراڵی و گەڕانەوە بۆ هێڵی شین ڕەت دەکاتەوە، هاوکات حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی پارتی ئەو زانیارییانە ڕەت دەکەنەوە و جەخت لە دیالۆگ و چوارچێوەی دەستوور دەکەنەوە.