زانا تۆفیق بەگ
شیکاریی تایبەت
کاتێك بەغداد دەستور دەکاتە ئامرازی سیاسی، فیدڕالیزم لەنێوان دروشم و کرداردا
دەستور لە هەر وڵاتێکی دیموکراتیکدا، بنەمای ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکانەکانە، بەدیاریکردنی سنووری بەرپرسیارێتی،و پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە دەستدرێژیی دەسەڵات. بەڵام کاتێک دەستور لە جێی ئەوەی ببێتە پەیمانێکی نیشتمانی و سەرچاوەی دادپەروەری،نەك بکرێتە ئامرازێک بۆ فشار،و هەژموونگەرایی و بەرتەسککردنەوەی مافی لایەنێک بەسەر لایەنێکی تردا، کێشەکە تەنها کێشەی سیاسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی قووڵی یاسایی و نیشتمانییە ، چونکە بەردەوام دەسەڵاتی حکومەتی عیراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥٢ مادەی یاسای لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان پێشێلکردوە.