×

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد 24/08/2024 324 جار خوێنراوەتەوە

کوردستان لەسەر نەخشەی دەزگا هەواڵگرییەکان

زۆرێکی تێکشکاندنی دەوڵەت و هێزە گەورەکانی جیهان، پێشوەختە بوونە کوشتەی کاری دەزگا سیخوڕییەکان و دواتر داتەپینە ناوخۆیاندا و لەناوبردنیان ئاسان بوو، بەپێی بۆچوونی زۆرێکی شیکەرەوەکانی ئەمریکا، کنە و پشکنینەکانەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و CIA لە عێراق، گەورەترین خزمەتی بە ئەمریکا و هاوپەیمانانکرد لە لەناوبردن و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بەعس و سەدام حسێن.

بەپێی بۆچوونی (شا)ی ئێران، ئەو کارکردنە نهێنییەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بۆ ئەویش هەمان شت بووە، بۆ هندستانی سەردەمی بەریتانییەکان و وڵاتانی عەرەبی و مۆسادی ئیسرائیل و "لیڤنی"ش ڕاست بووە، لە ساڵی 1974ەوە بنکەی مۆساد لە وڵاتی ئەردەندا هەبووە، بەڵام ساڵی 2013 ئاشکرابوو و پێیزانرا !، ئەمانە هەمووی واتە داخوران و بنکەنەکردن! لە ناوەوەی دەوڵەت و دواتر داتەپینی بەسەر یەکتردا و ئاسان کۆنتڕۆڵکردن و داگیرکردن و تیرۆری هەموو ئەوانەی کە خۆیان دەیانەوێت و بردنی سەروەت و سامانی وڵات.

بۆ تاکی هوشیار و راچڵەکیوی کوردیش ئەو وێنەیەی سەرەوە ڕاست و دروستە، هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە هەرێم و بەتایبەت لە سەیدسادق، جێگای هەڵوەستەیەکی وردە، چۆن تورکیا لەیەک کاتدا، بە درۆن هێرشیکردەسەر (سۆران، شارباژێڕ و سەیدسادق) و ئامانجەکانی خۆی دەپێکێت؟ ئەگەر کارکردن و نەخشەسازی و ڕەنگڕێژییەکی ورد بۆ ئەم کارانە نەکرابێت؟

ئەم تەوقیتە دەقیقە، پێماندەڵێت: چ دەوڵەتی تورکیا و دەزگا هەواڵگرییەکەی، چ دەستوپێوەندە کوردەکانیشی لە باشووری کوردستان، چۆن کاتی تایبەت و وردیان تەرخانکردووە بۆ پڕۆسەیەک کە پڕۆسەی نەهێشتنی کوردە بە هەموو ڕەنگ و پێکهاتە و زمان و نیشتمانەوە.

سەید سادق بێت یان هەر بستێکی خاکی کوردستان، سیگناڵی ئەوەمان پێدەدات کە باشووری کوردستان لەبەردەم کارکردنێکی وردی دەزگای میتدایە بەیارمەتی دەزگا ناوخۆییەکانی هەرێم، کەواتە بەکارکردنی نهێنی بێت یان ئاشکرا، کوردستان بووەتە گۆڕەپانی دەوڵەتی تورکیا و ئەوە بەرهەمی کارکردنە نهێنییەکەی میتە وایکردووە لە زەمینەوە و لە ئاسمانەوە تورکیا دەقیق ئامانجەکانی بپێکێت؛ ئەگەر رۆژنامەنووسێکیش بێت.

بەڕوون و ڕەوان، کورد شتێکی ئەوتۆی پێناکرێت بۆ وەستاندنی هێرشە ئاسمانییەکان و درۆنەکانی تورکیا، بەڵام دەتوانێت نێوانی گەردە کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئەمنییەکەی هێندە چڕبکاتەوە کە هیچ دەزگاو دامەزراوەیەکی هەواڵگری وڵاتان ئاسان دزەنەکەنە ئەو نێوانەوە و بەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ئامانجە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتانە.

ئەگەر ڕیتمی ڕووداوەکان بەمشێوەیە بەردەوام بێت و هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بێت، هاوکات دەوڵەتی عێراقیش هیچ هەڵوێستێکی جدی نەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە، بەشێک لەحکومەتی هەرێمیش تێوەگلابێت لەم جاسوسیکردنە بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئەوا بەڕاستی دۆخی ئەمنی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسییمان لەبەردەم مەترسیدایە و لەئایندەدا ڕووداوی خراپتریش ڕوودەدات.

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

سەرەکی