×

لەتیف فاتیح فەرەج 30/09/2024 87 جار خوێنراوەتەوە

ئاگاداری شیشەکە بن

1
ڕەنگە سوتانی کەبابەکە هەر نەخواردنی ژەمێکی بەدواوە بێت، لێ سوتانی شیشەکە ئەشێ دەست و مەچەکی زۆر کەس بسوتێنێت.
2
نەسەرۆکی حکومەت و نەجێگرەکەی و نە وتە بێژە حزبیەکەی حکومەت نا بوو بەشێک بوایەن لەبانگەشەی ناشرینی هەڵبژاردن، کەبوون دەبوو سەرۆک و جێگرەکەی لانی کەم کاندید بوایەن، وتە بێژەکەش لەبری ئەندام لقی هەر بۆ ئەندام ڕێکخراو باشە.
3
بانگەشە سوکایەتی نیە بەیەکتر، بەردباران و جنێو نیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت کارێکی ئاستنزمانەی خێڵحزبە، حەیفە ئەمانە نوێنەری  خێڵیش بن.
4
سەیارە دزین و خەڵک کوشتن و فافۆن ئاودیو کردن و هەزار یەک عەیبی تر بەوە کۆتای دێت ببینە مرۆڤ نەک بەوەی یەکتری پێبشکێنین، دزی لەئاوەزی شاخەوە هاتوە، ئەو کاتەی لەڕاپەڕینا تەلارو کارگەو کارخانەش حەپەلوشکرا.
5
وامەکەن کورد شەرم لەکورد بوونی خۆی بکات، حەیفە وڵاتێک دەریایەک خوێنی بۆ ئازادی لێڕژابێت، ئێوە خودانی بن.
6
هەست دەکەم پێویستمان بە خەڵکانی خاوەن ئاوەزی درووستە، خەڵک کەیفی خۆیانە، بەوانەشەوە کەلەوارەکەی ئەویان خواردوە، بەرهەم ساڵح ئاوازدارێکی باش بوو.
7
حەتمیەتی تاریخ پێی وایە دەبوو کوڕەکان لەباوکەکان لەپێشتربان لێ ئالان دۆنۆ دەڵێ شتی وانیە.
8
لەهەموو دنیادا ئاوەز دارەکان مێژوو وەک ئایندە دەبینن، بیر لەپەنجا ساڵی تر دەکەنەوە، ئێمە خەیاڵمان لای دوێنێیە، دوێنێی شەڕی ناوخۆو کورد کوژی.
9
ئەگەر شیشەکەش سوتا هیوادارم خەڵک هەوڵی ساردکردنەوەی نەدەن، باخۆیان بەخۆیان بن.

هەموو وتارەکانی لەتیف فاتیح فەرەج

سەرەکی