×

سلێمان مستەفا حەسەن 07/10/2024 224 جار خوێنراوەتەوە

به‌راوردى تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌ سێ خولى هه‌ڵبژاردندا

تۆمارى ده‌نگده‌ران گرنگترین كۆڵه‌گه‌ى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكه‌، ده‌وڵه‌تیش تاكى لایه‌نه‌ى به‌رپرسه‌ له‌ تۆمارى هاوڵاتیانى، به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ى كه‌ هاوڵاتیانى تۆمار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ناسنامه‌یان پێ ده‌درێت، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى، هۆكارى سه‌ره‌كیش نه‌بوونى داتا و سه‌ر ژمێرى له‌ عێراق ده‌وله‌ته‌ ، دوا سه‌رژمێرى له‌سه‌ر ئاستى ١٨ پارێزگا له‌ ساڵى ١٩٨٧ ه‌وه‌ بوو، ساڵى ١٩٩٧ سه‌رژمێرى گشتى له‌سه‌ر ئاستى ١٥ پارێزگایه‌وه‌بوو، به‌ڵام له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق تا ئه‌مرۆ به‌ هۆكارى جیاجیا و سیاسى ئه‌م پرسه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و سه‌رژمێرى نه‌كراوه‌ كه‌ بریار وایه‌ ئه‌م ساڵ بكرێت، له‌ مادده‌ى (١١٠ / ١٠ده‌ستوور پرسى ئامارو سه‌رژمێرى خراوه‌ته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى تایبتمه‌ندى حكومه‌تى فیدراڵى، كه‌واته‌ لایه‌نى كه‌م ته‌رخه‌م له‌م بابه‌ته‌ حكومه‌تى فیدراڵه‌،  له‌ یه‌كه‌م خولى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى  كوردستان له‌ ساڵى ١٩٩٢ تا ئه‌مرۆ ژماره‌ى دانیشتوان و تۆمارى ده‌نگده‌ران بابه‌تێكه‌ جێگاى پرسیارو ناكۆكیى بوه‌، هه‌م بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌م پرسى بوجه‌ و به‌شى پارێزگاكان، بێ گومان له‌عێراقیش له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى تا ئه‌مرۆ ئه‌و پرسه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و خاڵى ناكوكى بوه‌، له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق به‌ ناچارى په‌نا برا بۆ داتاى كۆمپانیاى خۆراك و كرایه‌ بنه‌ما بۆ ئاماده‌كردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌یمانان، به‌ڵام لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆمێنت و قسه‌ى خۆیان هه‌بوو له‌ سه‌ر داتاكان، له‌ نێوان كورد و كورد و له‌ نێوان كوردو عه‌ره‌ب و له‌ نێوان عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب، ئه‌م پرس و بابه‌ته‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ تا ئه‌مرۆ، ته‌نانه‌ت له‌ عێراق له‌ دواى په‌سه‌ند كردنى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی  زۆربه‌ى خوله‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشه‌لى مادده‌ى ٤٩ /١ى ده‌ستور كراوه‌.

له‌ ده‌ستووردا هاتوه‌  بۆ هه‌ر (١٠٠) هه‌زار هاوڵاتى  نوێنه‌رێكیان ده‌بێت له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها بوجه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، بۆیه‌ مافى پارێزگاكان نه‌دراوه‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تى، هه‌رچه‌نده‌ بریارێكى دادگاى ئتتحادیه‌/ ژماره‌ (١١) ساڵى ٢٠١٠هه‌یه‌ كه‌ گه‌شه‌سه‌ندنى ساڵانه‌ى هاوڵاتیانى به ‌٢.٨ دیاریكردوه‌، ده‌كرا به‌و بنه‌مایه‌ ژماره‌ى دانیشتوان دیاریكرابوایه‌، به‌ڵام به‌ بریارێكى دادگاى فیدرالى ئه‌م پرسه‌ خراوه‌ته‌ دواى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى چونكه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق ٤٠ ملیۆنبێت ئه‌وا ده‌بوایه‌ ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران  ٤٠٠ ئه‌ندام بوایه‌و به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاكان به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش بكرێت، سه‌باره‌ت به‌ تۆمارى ده‌نگده‌رانیش یاسا دانه‌رى عێراقى داتاى كۆمپانیاى خۆراكى كردۆته‌ بنه‌ما، كۆمیسیۆنیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ تۆمارى ده‌نگده‌رانى ئاماده‌ كردوه‌، به‌ڵام چونكه‌ داتایه‌كى پر له‌ كه‌موو كوریه‌ جێگاى كۆده‌نگى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌بوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ماوه‌ى ١٠ ساڵ زیاتر كۆمیسیۆن باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌ستى كردوه‌ به‌ پرۆسه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى كه‌ تا راده‌یه‌ك كاره‌ كانیان به‌رو پێش چوه‌، گه‌ر به‌وردى سه‌رنجى تۆمارى ده‌نگده‌رانى پارێزگاكانى هه‌رێم بده‌ین له‌ ماوه‌ى سێ خولى هه‌ڵبژاردن هه‌ست به‌و گۆرانكاریانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ تا راده‌یه‌ك به‌دیهاتوون، ئه‌مه‌ش خالێكى ئه‌رێنیه‌ بۆ ده‌نگده‌ران و حزبه‌ سیاسیه‌كان، هه‌ر چه‌نده‌ كارى له‌ پێشینه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوله‌كانى داهاتوى هه‌ڵبژاردنه‌كان داتاى فه‌رمى كارتى نیشتیمانى بكرێته‌ بنه‌ماى دروست كردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن كۆمسیۆن، گه‌ر بۆ رونكردنه‌وه‌ى زیاتر و به‌ر چاو روونى سه‌رنجى ئه‌و خشته‌ى خواره‌وه‌ بده‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و باوه‌ره‌  كه‌ عێراق له‌بوارى داتا و سه‌رژمێرى و كه‌م ته‌رخه‌مه‌ و زۆر له‌ دواوه‌یه‌.

ئه‌م خشته‌ى خواره‌وه‌ رووبه‌روى كۆمه‌ڵێ پرسیارمان ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ شایه‌نى لێ وردبونه‌وه‌یه‌، داتاى فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٨، ٢٠٢١، ٢٠٢٤، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ داتاى ساڵى ٢٠١٨ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى پێ ئه‌نجامدراوه‌، و داتاى ٢٠٢١ هه‌ڵبژاردنى ٢٠٢١ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى پێ ئه‌نجامدراوه‌، داتاى ٢٠٢٤ ئامادیه‌ و هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى پێ ئه‌نجامده‌درێت:

خشته‌ى به‌راوردكارى تۆمارى ده‌نگده‌رانى كۆمیسیۆنى ئتتحادى له‌ ساڵى : ٢٠١٨، ٢٠٢١ ، ٢٠٢٤ ، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان

ز پارێزگا ٢٠١٨ تۆمارى ده‌نگده‌رانىكۆمیسیۆنى عێراق ٢٠٢١ تۆمارى ده‌نگده‌رانى كۆمیسۆنى عێراق ٢٠٢٤ تۆمارى ده‌نگده‌رانى كۆمیسۆنى عێراق

یەکەم- هه‌ولێر 1,123,219 1,151,424 1,022,906

 جیاوازى +28,205 128,518 –

دووەم- سلێمانى هه‌ڵه‌بجه‌ 1,305,211 1,293,707 1,147,325

 جیاوازى 11,504- 146,382-

سێیەم- دهۆك 716,300 832,428 723,747

 جیاوازى 116,128+ 108,681-

 كۆى ده‌نگ 3,144,730 3,277,559 2,893,978

 كۆى جیاوازى 59242 132829 + 383,581 –


ئه‌گه‌ر داتاكانى ناو خشته‌ى سه‌روه‌ شیكارى بكه‌ین ده‌گه‌ین به‌م ده‌رنجامانه‌ى خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م – ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ده‌نگده‌رانى عێراق له‌ ساڵى ٢٠١٨ و ٢٠٢١ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى هه‌ولێر به‌راورد بكه‌ین چه‌ند راستێكى تاڵمان بۆ روون ده‌بنه‌وه‌ ، جیاوازى تۆمارى پارێزگاى هه‌ولێر (٢٨,205) ده‌نگى زیاد كردوه‌، هه‌روها ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ساڵى ٢٠٢١ و ٢٠٢٤ بكه‌ین جیاوازیه‌كه‌ (١٢٨,518) ده‌نگى كه‌مكردوه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ نێوان دوو هه‌ڵبژاردن سێ موالیدى نوێ ده‌خرێنه‌ سه‌ر داتاكانى تۆمارى ده‌نگده‌ران، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ساڵى ٢٠١٨ به‌ تۆمارى ساڵى ٢٠٢٤ بكه‌ین جیاوازیه‌كه‌ (١٠٠,313) ده‌نگ جیاوازه‌و كه‌مى كردوه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى شەش موالیدى نوێ تۆمار كراون، ئه‌وه‌ له‌كاتێكا له‌ نوێكردنه‌وه‌ى دوا تۆماردا ته‌نها (٧٠١٦٢) ده‌نگده‌رى موالیدى (٢٠٠٤، ٢٠٠٥ ،٢٠٠٦) له‌ نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى ساڵى ٢٠٢٤ دا زیاد كراون.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ده‌نگده‌رانى عێراق له‌ ساڵى ٢٠١٨ و ٢٠٢١ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه‌  به‌راورد بكه‌ین چه‌ند راستێكى تاڵمان بۆ روون ده‌بنه‌وه‌، جیاوازى تۆمارى پارێزگاى سلێمانى هه‌له‌بجه‌(١١٥٠٤) ده‌نگى كه‌م كردوه‌ ، هه‌روها ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ساڵى ٢٠٢١ و ٢٠٢٤ بكه‌ین جیاوازیه‌كه‌ (١٤٦,382) ده‌نگه‌ واته‌ ساڵ له‌ دواى ساڵ كه‌مى كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ نێوان دوو هه‌ڵبژاردن سێ موالیدى نوێ ده‌خرێنه‌ سه‌ر داتاكانى تۆمارى ده‌نگده‌ران وه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ساڵى ٢٠١٨ به‌ تۆمارى ساڵى ٢٠٢٤ بكه‌ین جیاوازیه‌كه‌ (١٥٧,886) ده‌نگ جیاوازه‌و كه‌مى كردوه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى شەش موالیدى نوێ تۆمار كراون ,له‌ كاتێكا ته‌نها (٦٤,622) ده‌نگده‌رى موالیدى (٢٠٠٤ ، ٢٠٠٥ ،٢٠٠٦) له‌ نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى ٢٠٢٤ زیاد كراون.

سێیه‌م :ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ده‌نگده‌رانى عێراق له‌ ساڵى ٢٠١٨ و ٢٠٢١ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى دهۆك  به‌راورد بكه‌ین چه‌ند راستێكى تاڵمان بۆ روون ده‌بنه‌وه‌ ، جیاوازى تۆمارى پارێزگاى دهوك(١١٦,128) ده‌نگى زیاد كردوه‌، هه‌روها ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ساڵى ٢٠٢١ و ٢٠٢٤ بكه‌ین جیاوازیه‌كه‌ (١٠٨٦٨١) ده‌نگى كه‌مكردوه‌ ، واته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ نێوان دوو هه‌ڵبژاردن سێ موالیدى نوێ ده‌خرێنه‌ سه‌ر داتاكانى تۆمارى ده‌نگده‌ران ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردى تۆمارى ساڵى 2018 به‌ تۆمارى ساڵى ٢٠٢٤ بكه‌ین جیاوازیه‌كه‌ (٧,447) ده‌نگ جیاوازه‌و كه‌مى كردوه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى شەش موالیدى نوێ تۆمار كراون له‌ كاتێكا ته‌نها (٥٩٩٧٦) ده‌نگده‌رى موالیدى (٢٠٠٤ ، ٢٠٠٥ ،٢٠٠٦) له‌ نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى ٢٠٢٤ زیاد كراون.

چواره‌م: جیاوازى نێوان تۆمارى هه‌رسَى پارێزگا به‌گشتى له‌ نێوان ساڵى ٢٠١٨ و ٢٠٢١ نزیكه‌ى (١٣٢,829) ده‌نگ زیاد كراون، له‌ كاتێكا سێ موالیدى تازه‌ش مافى ده‌نگدانى پێدراوه‌، به‌و پێیه‌ى ته‌مه‌نى ١٨ ساڵیان ته‌واو كردوه‌، هه‌روه‌ها جیاوازى تۆمارى ساڵى ٢٠٢١ و ٢٠٢٤ نزیكه‌ى (٣٨٣,581) ده‌نگ كه‌میكردوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ 3 موالید زیاد كراوه‌ بۆ سه‌ر تۆمارى ده‌نگدان، هه‌روه‌ها جیاوازى تۆمارى ساڵى ٢٠١٨ له‌گه‌ڵ تۆمارى ٢٠٢٤ نزیكه‌ى (٢٥٠,752)ده‌نگ كه‌میكردوه‌ ، له‌ كاتێكا به‌ نزیكه‌یی شەش موالید زیاد كراون بۆ سه‌ر تۆمارى ده‌نگدان .

ئه‌و داتا و شیكاریانه‌ ئه‌و راستیانه‌یان دووپات كرده‌وه‌ كه‌، عێراق له‌ رووى داتا و سه‌رژمێرى زۆر له‌ دواوه‌یه‌ ،گله‌یی حزبه‌كانیش له‌ شوێن خۆیان بوون، ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ تۆمارنامه‌ى هاوڵاتیانىو سه‌رژمێرى، ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ پێدانى داتا به‌ كۆمیسیۆن، یاسا دانه‌ری عێراقیش خۆى له‌و راستیه‌ بواردوه‌ كه‌ كارى كۆمیسیۆن ئاماده‌كردنى تۆمارى ده‌نگده‌رانه‌ نه‌ك ئاماده‌كردنى داتاى هاوڵاتیان، هه‌رچه‌ند له‌ دوا هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نى پارێزگان ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ سوود له‌ داتاى تۆمارى كارتى نیشتیمانى وه‌ربگیرێت، به‌ڵام راستێكى نكۆڵى لێنه‌كراو هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پاك و بێگه‌رد ده‌بێت ته‌نهاو ته‌نها  پشت به‌ داتاى كارتى نیشتیمانى ببه‌سترێت  بۆ خوله‌كانى داهاتوو.

سەرەکی