×

سۆران قـەرەداخی 18/10/2024 764 جار خوێنراوەتەوە

پـارتـی و هەڵبـژاردن و ڕاستیەکـی تــاڵ!

دوای زیاتر لە دووساڵ تێپەڕبوون بەسەر وادەکەیدا، دواجار گەشتین بە هەڵبژاردن!
هەڵبژاردنێک کە لانیکەم ئومێدی کۆتاییپێهێنان بە دە ساڵی سکهەڵگوشینی حوکمی چەوتی لەسەر هەڵچنراوە!

ئەمە شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی 32 ساڵی ڕابردوودا کە بڕیارە 20ی 10ی 2024 بەڕێوەبچێت، لەو ماوەیەدا لە هیچکام لەهەڵبژاردنەکاندا (یەکەم هەڵبژاردنی ساڵی 1992ی لێدەرچێت)، ئاستی کێبڕکێ و بانگەشەی یەکێتی و پارتی نەگەیشتووە بەم ئاستە توندەو تای هەڵبژاردن هێندە گەرم نەبووە، ئەوەیشی ئەم کێبڕکێییەی تاوداوە یەکێتیبوو، کەسەری ڕمەکەی لەسەر سەری پارتی دانابوو، بەمەش یەکێتی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی پەرتەوازەی لەناوخەڵکدا نادیدەکردو بەجێیهێشتن و زۆر بەکەمی لەبانگەشەیشدا ئاوڕی بۆ داونەتەوە، بۆیە زۆربەی نیگاکان لەسەر یەکێتین.   

بۆیە پارتی پێویستە ئەمانە بزانێت و دەیشیزانێت:

یەکەم: بەم سستمی هەڵبژاردنی فرە بازنەییە پارتی 45 کورسییەکەی ساڵی 2018 ناهێنێتەوە!

دووەم:  سەردەمی 11ی کۆتاکان بەهیچی ئەوانی تر، کۆتاییپێهات.

سێییەم: دەبێ پارتی خۆی بۆ ئەوە ئامادەکردبێت، کە لەواقیعی نوێی دوای هەڵبژاردندا دەستبەرداری یەکێک لەدوو سەرۆکایەتییەکە (سەرۆکایەتی هەرێم یان حکومەت) بێت.

چوارەم: ئەبێ پارتی ئەگەری دروستکردنی کوتلەی زۆرینەی پەرلەمانی لەنێوان هێزەکانی تردا لەبەرچاوبگرێت (ئەگەر هێزە بچوکەکان زاتی ئەمە لەگەڵ یەکێتی بکەن!)، وەک ئەوەی لەهەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر ئەیاد عەلاوی کرا!

پێنجەم: چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولەی پەرلەمان سەرلەنوێ ڕەشنوسی (دەستورە نەکڵۆکەکەی هەرێم بنوسرێتەوە!)، پارتی دەبێ بزانێت کە مەسەلەی دەستورێک بە سستمی سەرۆکایەتی، کە لەخولەکانی پێشودا پارتی پیداگیری لەسەر دەکرد، کۆتاییپێهات و نایەتەدی!

 

هەموو وتارەکانی سۆران قـەرەداخی

سەرەکی