×

ئاوات خەیروڵڵا 21/10/2024 145 جار خوێنراوەتەوە

شۆکی هەڵبژاردن و سیناریۆکانی چەند رۆژی داهاتوو

بۆچی پارتی و نەوەی نوێ بە مەبەست ژمارەی نادروستی دەنگەکانیان بڵاودەکەنەوە؟ ئەو دوو حزبە بەنیازی چین و چەند رۆژی داهاتوو چی روودەدات؟

پارتی و نەوەی نوێ پیلانێكی پێشوەختەی میدییان بۆ شێواندنی ئەنجامەكانی دەنگدان لەدەنگدانی تایبەتی و گشتیی داڕشتووە و ئەنجامی وەهمی بڵاودەكەنەوە، منیش پیلانەكەتان بۆ ئاشكرادەكەم. 

ماوەی چەند رۆژێكە، هەریەكە لە پارتی و نەوەی نوێ ژوورێكی عەمەلیاتی میدیاییان پێكهێناوە و پیلانێكیان داڕشتووە بۆ شێواندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، سەرەتا لە دەنگدانی تایبەت بە ئاشكرا ئەم پیلانە هەستی پێدەكرا و ژمارەی وەهمیان بڵاودەكردەوە و سەركەوتنی هەردوو حزبیان راگەیاند تاوەكو سەرلێشێواوییەك لای هاوڵاتییان دروستبكەن. 

دوێنێ لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنیش، هەر زوو میدیای هەردوو حیزب ئەنجامی وەهمی و ژمارەی دوور لەراستیی دەنگی یەكێتی-یان بڵاوكردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی دروستیی هەڵبژاردنەکان، کە کۆمسیۆن بڕیارە ئەمڕۆ بڵاویبکاتەوە.

ئەم دوو لایەنە، دەزانن سەنگی راستەقینەی ئەوان زۆر لەوە کەمترە، کە بڵاویدەکەنەوە، بۆیە لە ئێستاوە لە میدیای هەردوولا داتا وەهمیەکانیان بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، پارتی و نەوەی نوێ لەپێشەوەن، کە ئەمە پیلانێکی هاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئەو دوو حزبەیە.

بۆیە دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان دەنگی یەکێتی بەجێگیری و دەنگی پارتی و نەوەی نوێ زۆر کەمتر ئەبێت لەوەی ئێستا بڵاوی دەکەنەوە، ئەویش ئامادەكارییە بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە رۆژانی داهاتوودا دەیبینن.

هەربۆیە چاوەڕوان بکەن پارتی و نەوەی نوێ، دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەست بە تۆمارکردنی تانە دەکەن لە بەغداد.

هەرچەندە شاسوار چاوەروانی راستەقینەی خۆی 10 کورسی و پارتیش 34 کورسییە، بەڵام هەردوولا بەڵێنی وەهمیان بە دەنگدەرانیان داوە و لە ئێستادا دەیانەوێت بەتۆمەتی ساختەکاری و رەتکردنەوەی ئەنجامەکان گرفت بۆ سەرکەوتنی یەکێتی دروستبکەن.

هەموو وتارەکانی ئاوات خەیروڵڵا

سەرەکی