هاوڕێ تۆفیق
31/10/2024
310 جار خوێنراوەتەوە
“کورسی بایکۆت، دەدرێ بەکێ؟“
بەهۆی هەڵوێستی سیاسییەوە، ژمارەیەک حزب دەڵێن، ناچین بۆ پەرلەمان و بایکۆتی دەکەین.
چی لە کورسییەکانیان بکرێ؟ بە کام قانون و رێسا بەسەر لایەنەکانی تردا دابەش دەکرێ ؟ وەڵامەکەی ئاڵۆزو دژبەیەکە، بەگوێرەی مادەی(61)ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(1)ـی هەموارکراوی ساڵی 1991 ، کورسییەکان دەدرێت بەو حزبانەی کەمترین دەنگیان ماوەتەوە ،دەقی مادەکە دەڵێ( ئەگەر کورسییە بەتاڵەکە هی لیستێک بوو ، پاڵێوراوی نەمابێ، ئەوا کورسییەکە بۆ پاڵێوراوێکی دیکە لە قەوارەیەکی سیاسی دیکە تەرخان دەکرێ ،کە کەمترین رادەی ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستهێناوە کە بۆ پرکردنەوەی کورسیەک پێویستەو بە پێچەوانەوەش کورسیەکە بە بەتاڵ دەمێنێتەوە) هەرچەندە ئەم مادەیە لەروانگەی خەمڵاندی یاساییەوە( تەکیفی قانونی) پڕاوپڕ نیە بۆ ئەم کێشەی ئێستاو لەلایەکی تریش باسی بە بەتاڵی هێشتنەوەی کورسییەکان دەکات! ئەمەش دەرگای باسێکی تازە دەکاتەوە، بەڵام بە گوێرەی ڕێسای ژمارە(٩) ی ساڵی 2024 دابەشکردنی کورسی و جێگرەوەیان کەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە دەرچوە بە تەواوی پێچەوانەی قانونەکەی پەرلەمانە،بە گوێرەی مادەی (4). برگەی یەکەم ، ڕێساکەی کۆمسیۆن
دەڵێت ( کورسییە بەتاڵەکان دەدرێت بەو حزبانەی کە زۆرترین باقی دەنگیان ماوەتەوە) . ئەمەش بەتەواوی دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانە، ئاشکرایە کە هێزی قانون لە لەڕێسای کۆمسیۆن بەهێزترە ، لە ئەسڵدا نابێ ڕێساو و پەیرەوکان دژی قانون بن ،بەڵکو پێویستە پشت بە قانون ببەستن، ئەم کێشەیە لە عێراقدا لەگەڵ ئەوەی چەندین یاسای بابەت هەیە ، بەڵام هەر بەتەمومژی ماوەتەوە .بۆیە دەرگای دادگای فیدراڵی بوە بە رێی کانی و هەفتانە تانە ئەدرێت لە راستی دانانی شوێنگرەوەی پەرلەمان، باوەرمان وایە ئەم کورسیە پرکراوانەی بەدیل ئەمانیش بەهۆی دژ بەیەکی یاساو و رێسا ،پێویستی بەبریاری دادگای فیدراڵ. بێت.
لەلایەکی تر ئەگەر حزبێک بایکۆت بکات، راستەوخۆ کۆمیسۆن دەستبەرداری باقی کاندیدەکانی ئەو حزبە دەبێت ؟و دابەشی دەکات بەسەر حزبەکانی تردا؟ وەڵامی ئەم پرسیارەیان ئاسانە، چونکە لە عێراق ئەزمونکراوە، بە دوو رێگایە، یان دەبێت هەموو کاندیدەکانی ئەو حزبە لە بازنەکان دەستلەکارکێشانەوە بە نوسراوی فەرمی بنوسن، ئەو وەختە دەپەرینەوە بۆ حزبێکی تر ،ئەگەرنا تەنها ئەوانەی دەرچون دەبەخشرێن باقیەکەی تری لەناو هەمان حزبدا بەگوێرەی ریزبەندی دەنگەکانیان تەواوی دەکەین.
|