×

هونەر تۆفیق 08/11/2024 450 جار خوێنراوەتەوە

ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک

هێلاری و هاریس هەردوو ژنە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ترەمپی کۆماریدا دۆڕان 
کەرو فیلەکەی ئەمریکا ، دیموکرات و کۆماریەکان ، مێژوویەکی سەیریان هەیە.

دیموکراتەکان 1828 لە دامەزرانەوە ، پێچەوانەی ئێستایان ، بەرەیەکی محافزکاری دژ بە نوێگەری بوون لە ئەمریکادا و لایەنگرەکانی خاوەن زەویوزارە کشتوکاڵیەکان بوون کە کۆیلە ئەفریقیەکانیان بەکاردەهێنا.

کۆماریەکانیش پێجەوانەی محافزکاری ئێستایان ، لە دامەزراندندیانەوە 1854 ، بەرەیەکی نوێخوازی دژ بە کۆنەپارێزی دیموکراتەکان بوون و لایەنگرەکانیان ئەو سەرمایەدارە پیشەسازیانەبوون کە دەیانویست ئەمریکا ببێتە دەوڵەتێکی پیشەسازی مۆدێرن و دژ بە کۆیلایەتی بوون لە ئەمریکادا .

دیموکراتەکان کە لەم سەردەمەدا بە ئاشتیخوازتر لە کۆماریەکان دەناسرێنەوە ، لەسەردەمی دەستەڵاتی ئەواندا ،ئەمریکا بەشداری لەهەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا کرد.،
ویڵسن 1912-1916 و رۆزفێڵت 1932-1944..

کارەساتبارترین جەنگی ئەمریکیش لە ڤێتنامدا هەر لەسەردەمی حوکمی دیموکراتەکاندا ، کیندی و جونسن 1961-1970 بوو ..

بەرەی موحافزکاری دیموکراتەکان و نوێخوازی کۆماریەکان تا شەستەکانی سەدەی ڕابردوو وەک خۆی مایەوە . تاوەکو چالاکبوونی بزوتنەوەی مافی مەدەنی لەدژی ئاپارتاید و یاسای جیاکاری ڕەگەزی لەنێوان سپی پێست و ڕەشپێستەکاندا.

لەو سەردەمەدا دیموکراتەکان پشتیوانیان لەو بزوتنەوەیە دەکرد و سپی پێستەکان کە زۆرینەیان نیشتەجێ ی ولایەتە باکووریەکان بوون دژ بەو ڕیفرۆمە بوون لە یاسای مەدەنی وڵاتەکەدا بکرێت 
بەوەش باشووریەکان کە زۆرینەیان  ڕەش پێستەکان بوون ، بوونە لایەنگری دیموکراتەکان و لە ئیمتدادی ئەو بزوتنەوەیەدا دیموکراتەکان وەک بەرەی ئازادیخواز و مافی ژنان و ڕەگەز و جێندەر جێگیربوون و کۆماریەکانیش بوونە بەرەی دژە جێندەر.

بردنەوەکەی ترەمپیش لە جەنگی هەڵبژاردنی دژ بەهەردوو کاندیدە ژنەکەی دیموکراتەکاندا ، جگە لە بردنەوەی کۆشکی سپی ، بردنەوەیە لەو ئایدیۆلۆژیا کۆنزەرڤاتیفانەی دەیانەوێت خێزان و کۆمەڵگە بە نەریتەکانی خۆیەوە بپارێزن .

هەموو وتارەکانی هونەر تۆفیق

سەرەکی