هاوڕێ تۆفیق 02/12/2024 88 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی دوو ژوور

ئەوانەی شارەزای کاروباری دەستوریی و یاساین ، بە ئاسانی لە پەیامی ناونیشانەکە تێ ئەگەن، پەرلەمانەکانی دونیا بەهۆی ئەزمونکردنەوە قۆناخ بە قۆناخ هەوڵیانداوە ژیانی پەرلەمانی و پیکهاتەی کاری پەرلەمانی خۆیان بگۆرن و بەرەو پێشەوەی ببەن، جاران پەرلەمان لە یەک ئەنجومەن، یان بابڵێین لە یەک ژوور پێکهاتبوو، لەم جۆرە  پەرلەمانانەدا بریاردان بە یەک قۆناخ تێئەپەڕی و  هیچ وردبینی و پیاچونەوەیەک بۆ بڕیارەکان ناکرێ، هەر وەکو نمونەی پەرلەمانی کوردستان و عێراق . ئاشکراشە  هەنديک بریار و قانونی زۆر گرنگ و چارەنوسسازن . پێویستیان  بە پیاچونەوەو هەڵسەنگاندنە. وەکو قانونەکانی بودجە، هەڵبژاردن، ئەنجومەنی دادوەری و هتد. ئێستا زۆربەی پەرلەمانەکانی دونیا لە دوو ئەنجومەن پێکهاتوە، یەکەمیان گشتیە و لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانە ،دووەمیان ئەنجومەنێکی بچوکراوەیە لەسەر بنەمای یەکەی کارگێرییە. هەروەکو نمونەی پەرلەمانی ئەمریکا .ئەنجومەنی سینات گشتیەو بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانە ، ئەنجومەنی دووەم، کۆنگرێسەو بە گوێرەی ولایەتەکانە. لە راستیدا بە گوێرەی دەستوری عێراق بەهەمان شێوە پەرلەمانی عێراق لە دوو ژوور پێکهاتوە، یەکەمیان ئەنجومەنی نوێنەران ئەمەی ئێستا کە هەڵبژێردراوە ، ئەوەی دووەمیان ،ژووری یان ئەنجومەنی فیدراڵە کە بە گوێرەی ژمارەی پارێزگاکانە، نەک ژمارەی دانیشتوان. بەڵام بەهۆیەکانی ئاڵۆزی نەتەوەیی و تایفیی ئەم ئەنجومەنە پێکنەهێراوەو پێشێلکاری دەستوریی کراوە، کەواتە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی دەستوری فیدراڵی هەیە، هەتاوەکو پەرلەمان بکرێ بە دوو ئەنجومەن، یان وەکو ئەڵێن دوو ژوور، لە راستیدا ئەم بۆچونە لە روانگەی لۆژیکی دەوڵەتدارییەوە بۆ کورد گرنگە. هەموو میللەتێک بینای دامەزراوەیی و دەوڵەتداری ئەکات. هەقی خۆیەتی پەرلەمانی کوردستان تاپۆی بێنەو بەرەی حزبایەتی بشکێنێت و رۆڵی مێژوویی خۆی ببینێت. حزبەکان مافی خۆیانە رکابەری سیاسی یەکتر ببن، بەڵام میللەتیش هەقی خۆیەتی داوای پەرلەمانێکی سەردەمیی کاریگەر بکات .  کارە پێویستی بە دەرکردنی یاسایەکی تازەی پەرلەمانی کوردستان و پەرەوێکی ناوخۆی تازە ئەکات.  من دەنگم داوە و چاوەروانی پەیمانی ئێوە ئەکەم !

هەموو وتارەکانی هاوڕێ تۆفیق

هەموو وتارەکانی هاوڕێ تۆفیق

هەموو وتارەکانی هاوڕێ تۆفیق

هەموو وتارەکانی هاوڕێ تۆفیق

سەرەکی