هونەر تۆفیق 07/12/2024 399 جار خوێنراوەتەوە

هەرکە دیمەشق کەوت !

سێناتۆری ئەمریکی ڕیچارد بلاک لە 2011 دا دەڵێت : هەرکە دیمەشق کەوت ، هەمووی چەند مانگێک ناخایەنێت بەیروت و عومان و بەغدا و تارانیشی پێوە دەکەوێت. 
بلاک ڕوخاندنی دیمەشق بە درێژەی ئەو پرۆژەیە دەزانێت کە بوش و رامسفیڵد لە 2001 دا ئامادەیان کرد و لەپێشدا ئەفغانستان و عێراقیان جێبەجێکرد . دواتر لە لیبیادا لە 2011 دا زیندووکرایەوە.

لەوکاتەوە دیمەشق دیواری بەرگری کردنە لە درێژکردنەوەکەی کە لە 100 وڵاتەوە ، هەزاران چەکداری جۆراوجۆری تێدا دەجەنگێن وەک جولانی خۆی دەڵێت %30 ی پێکهاتەی چەکدارەکانی خەڵکی دەرەوەی سوریان..

هێزێکی ئۆپۆزسیۆن کە جەربەزەترین چەکدارەکانی ئەو %30 یەی دەرەوەی گەلانی سوریا خۆی بن ، دەشێت ئەو شەڕە بە شۆڕش دابنرێت ؟؟ 
لەدیدی ئەمریکا و ئینجا تورکیاوە ، بەڵێ دەشێت .. چونکە ئەزموونی بەتاڵەبانکردنی ئەفغانستان بۆ هەریەکەیان باشترین بەڵگەبوو.
مۆدێلی بە تاڵەبانکردنی ئەفغانستان بۆ ئەمریکا سەرباری ئەوەی شکست بوو، دەستەمۆکردنی ئەو ئیسلامیە توندڕەوانەبوو کە بەدوژمنی یەکتر دادەنران . بۆ تورکیاش وەک  براگەورەی ئیمارەتی ئەفغانستانی تاڵەبانیەکان پێگەیەکی ئابووری و سیاسی نزیکە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە.

ئەو ئەزموونە لە سوریاشدا بۆ هەردوولایان شیاوترینە کە میرتەقی خانەکەی تاڵەبان لە کەسی ئەبو محەمەد جولانی دا دروست دەکرێتەوە و ئیمارەتی سوریایەک بەڕێوە بەرێت !
ئەگەر بەقەد ئەم خێراییەی هەرەسی ئەسەدیەکان ، پرۆسەی بەتاڵەبانکردنی سوریا تێپەڕبێت ، پراکتیک کردنەوەی عێراقدا هێندە زەحمەت نابێت ، ڕەنگە خێراتر لە هەرەسی حکومەت و سوپاکەی ئەسەد ، لە بەغداشەوە ئەمرێک زیندووبکرێتەوە.. 
ئەنجامی هەر یەکێک لەو ئەزموونانە

هەموو وتارەکانی هونەر تۆفیق

هەموو وتارەکانی هونەر تۆفیق

سەرەکی