کاوە محمود
13/02/2024
92 جار خوێنراوەتەوە
كوردستان هه‌رده‌م پێویستی به هێزه... هێزی گه‌ل
یه‌كێك له هه‌ڵه كوشنده‌كانی پێشتر و ئێستا، كه پێم وایه ناشاره‌زاییه له میتۆدی تێڕوانینمان بۆ چه‌مك و شوناسی تێكۆشانی بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه پێمان وابێت مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان نه‌ماوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابووردوو له بیركردنه‌وه و گوتاری سیاسی چه‌ندین لایه‌نی سیاسی‌دا زۆر جار باس له‌وه ده‌كرا، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌دی هاتووه، نه‌ماوه. ئه‌م ئاراسته‌یه دوای ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس و ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی سیاسی نوێ له عێڕاق و ئاماژه‌كردن بۆ بابه‌تی فیدڕاڵی و بڕیاردانی ده‌ستوور زیاتر به‌ده‌ركه‌وت. هه‌مان ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی بوونی بڕیاری 688ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كاتی مانه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆری پێش 2003 له عه‌قلیه‌تی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی‌دا هه‌بوو.
دانانی ته‌كتیك و ستراتیجی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خوێندنه‌وه‌ی ناكۆكی بنچینه‌یی و ململانێی سه‌ره‌كی و جیاوازی نه‌كردنی له ململانێی لاوه‌كی و، ئاراسته‌كردنی كار و چالاكی و ململانێی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وزه و توانای مرۆیی كوردستان به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و دابینكردنی ژیانی شیاو بۆ خه‌ڵك و تۆكمه‌كردنی به‌ره‌ی ناوخۆیی و زه‌مینه‌سازی بۆ كاراكردنی سه‌رجه‌م وزه و تواناكان له چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شی ناوخۆیی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان بێت و، هه‌نگاوه‌كان به ڕێچكه‌ی بازنه‌ی بنیاتنانی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی یاسا و مافی مرۆڤ و حوكمرانی به‌رفراوانی به‌شداریدا بڕوات، به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی تا ئێستا ململانێی لاوه‌كی به‌سه‌ر ململانێی سه‌ره‌كیدا زاڵ ده‌كرێت و خولیای قورخكردنی ده‌سه‌ڵات و ئاماده‌نه‌بوون بۆ شه‌راكه‌ت و دانانی ململانی حزبی به خاڵی پله یه‌ك، به‌ته‌واوی سه‌روه‌ری خۆی به‌سه‌ر ژیانی سیاسی‌دا ده‌سه‌پێنێت و، لایه‌نی سیاسی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌و ململانییه ناوخۆییه‌دا، گره‌و له‌سه‌ر هێزی هه‌رێمایه‌تی و نه‌یارانی مێَژوویی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و به دۆست دایانده‌نێت.
ئێستاش له‌م چركه سیاسییه ئاڵۆز و مه‌ترسیداری ئه‌مڕۆدا، كه چاره‌نووسی ئه‌زمونێك و ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی وه‌دیهاتوو به تێكۆشانی سه‌ده‌یك له قوربانیدان له كوردستانی باشوردا دووچاری هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه، ناكرێ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی كوردستانی كه خۆی به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان به به‌رپرس بزانێت، له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی جاراندا بڕوات و ریتمی پێشتر دووباره بكاته‌وه و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و نه‌خشه‌ی ئایندهی له بازنه‌ی داخراوی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌دی بكات.
له كاروانی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان هه‌رده‌م مه‌ترسی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی بوونی گه‌لی كوردستان هه‌بووه. مانه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و مانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی جینوساید بابه‌تێك نه‌بووه، كه به ڕێكه‌وت ڕووی دابێت. هۆكاری مانه‌وه و به‌رده‌وامبوون بۆ به‌هێزی و كارابوونی گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و قوربانیدان و سه‌ركه‌وتوویی له ده‌ستنیشانكردنی ململانێی سه‌ره‌كی له هه‌ر چركه‌یه‌كی تێكۆشان بوو بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌ستنیشانكردنی ململانی سه‌ره‌كی له هه‌ر قۆناغێكی میژووی تێكۆشاندا، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی سه‌ره‌كییه، كه لایه‌نی سیاسی خه‌مخۆر به جۆرێكی لۆجیكی بیربكاته‌وه و بتوانێت هێزی چه‌واشه‌كاری و دژه شۆڕش ده‌ستنیشان بكات و، هێزه‌كانی شۆڕش سه‌ره‌ڕای جیاوازی ئایدیۆلۆژی له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش كۆبكاته‌وه و، هێز و هۆكاری ناوخۆیی كارا بكات و گۆتاری سیاسیی هاوبه‌شی جه‌ماوه‌ر دابرێژێت.
به‌رهه‌می كاراكردنی هۆكاری ناوخۆیی یه‌ك هه‌ڵوێستی ناوخۆیی هێزه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ره سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی پێشهاته‌كان و خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌ترسییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كگرتووانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مه‌ترسییه‌كاندا.
پێشتر مه‌ترسی هه‌ر هه‌بووه و ئێستاش كۆتایی نه‌هاتووه و، هه‌رده‌م مۆرك و كرۆك و ڕواڵه‌تی ئه‌و مه‌ترسییانه له گۆڕانكاریدا بوونه و، ئه‌گه‌ر له‌م بنه‌مایه‌وه ته‌ماشای پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسی كوردستانی باشور بكه‌ین، ئه‌وا به‌شێك له ورده‌كاری تابلۆی سیاسی بریتین له فشاری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و ده‌روونی له لایه‌ن عێڕاق و ده‌وڵه‌ته دراوسییهكانهوه و ئامرازه‌كانیش به‌رده‌امبوونی گۆڕانكاری دیموگرافی و فشاری ئابووری و بڕیاره‌كانی دادگای ئیتحادی و هێرشی درۆن و بۆردومانی ڕۆكێتی پالیستی و تۆپبارانكردن میلشیاكانی ده‌وڵه‌تی قوڵی عێڕاق و هیزی سه‌ربازی ئێران و توركیان، كه له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌وه ناكرێ ریزبه‌ندی له ئاستی مه‌ترسی سه‌رجه‌میان بكه‌ین و پله و ئه‌ندازه‌ی جیاوازیان بۆ دانێن و، یه‌كێكیان بهمهترسیدارتر له‌وه‌ی دیكه دابنێن.
ده‌رئه‌نجامی سه‌ره‌كی له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م تابلۆ ئاڵۆزه ئه‌و ڕاستییه‌مان پێ ده‌ڵێت كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ته‌واو له بابه‌تی فیدرالیزمكردنی ده‌وڵه‌ت له عێڕاقدا هه‌یه و، به‌م پێیه‌ش پاشگه‌زبوونه‌وه له بوونی ده‌ستووری ئێستای عێڕاق له‌لایه‌ن هێزی نه‌ته‌وه و تایفه‌ی سه‌رده‌ست له عێڕاقدا هه‌یه و، مه‌ودای ته‌واوكه‌ری ئه‌م بۆچونه‌ش له هه‌ڵوێستی ئێران و توركیا به جیاوازی بهرژهوهندیهكانیانهوه ده‌رده‌كه‌وێت و، سه‌ره‌ڕای ململانی شاراوه و ده‌ركه‌وتووی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته كه پاشخانێكی مێژوویی هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ستراتیجی له كۆتاییدا له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كۆكن به‌تایبه‌تی له ڕه‌وشی ئێستادا كه هه‌ڵوێستی ناوه‌نده نێوه‌ده‌وڵه‌تی و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ڕوون نییه .
یه‌كێك له هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی وه‌ك یه‌ك پاكیج و یه‌ك بابه‌ت، چونكه ئه‌م ئاسایشه به‌رگه‌ی له‌تكردن و مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵیدا له چوارچێوه‌ی دوو زۆنی و كاردانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای وابه‌سته‌یی ناگرێت و، ناكرێ له بازنه‌ی سیاسه‌تی كار وكاردانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و، به‌هێزبوونی كوردستانیش به‌دابه‌شبوون به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كان نایه‌ته‌دی.
ئاماژه‌كردن به داستانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و سیاسی له كاروانی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، ڕاستییه‌كی گه‌شه‌دارمان بۆ ده‌رده‌خات، كه سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به ڕێكه‌وت نه‌بووه و، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ یه‌ك ڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌وری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گه‌لی كوردستان و بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی له تێكۆشاندا به‌رده‌وام پێویستییان به هێز هه‌بووه. هێزی سه‌ره‌كی له یه‌كگرتن و كاری هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه. نهێنی سه‌ركه‌وتنی خۆپیشاندانه‌كان دژ به دیكتاتۆری و سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌ل له ئاداری 1991 له یه‌كبوونی هێزی جه‌ماوه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه بوو.
كوردستان به پشتبه‌ستن بە هێزی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ره‌كی ناپارێزریت و، بنه‌مای خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتن له بوونی هێزی خۆیدایه، كه ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌له‌كه‌مان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه نوێكان پێویستی پێیه‌تی و، هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بواره‌ش گردبوونهوهمانه له چه‌قی چه‌مكی به‌رده‌وامبوونی شۆڕش و وهدهسهێنانهوهی متمانه‌ی گه‌ل و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری ئیداری و حكومی و پێشمه‌رگایه‌تی له چوارچێوه‌ی نه‌ریت و به‌های شۆڕشدا، كه به‌داخه‌وه به هۆی ململانێی سیاسی لاوه‌كی حزبییه‌وه خه‌ریكه چه‌مكی شۆڕش له فه‌رهه‌نگی سیاسی گۆڕه‌پانی كوردستاندا نامێنێت.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كوردستان گۆڕانكاری چلۆنایه‌تی به‌خۆوه بینیوه و، كوردستانیش هه‌رده‌م پێویستی به هێزه... هێزی گه‌ل
|