1     کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

جەنگ و دیپلۆماسی: ئێران توانای سەربازیی خۆی دەپارێزێت و گرژییەکان ئاسمانی ناوچەکەی شڵەقاندووە

دۆخی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەک، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەکی ترەوە، پێی ناوەتە قۆناغێکی نادیار و پڕ مەترسی. لە کاتێکدا لێدوانە فەرمییەکانی واشنتۆن جەخت لەسەر لاوازکردنی توانای بەرگریی تاران دەکەنەوە، راپۆرتە هەواڵگری و سەربازییە رۆژئاواییەکان وێنەیەکی جیاواز لەسەر زەوی نیشان دەدەن.

تۆڕی هەواڵی "بلومبێرگ"ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە ئێران سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی دامەزراوە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن). سەرەڕای بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە مانگەکانی ڕابردوودا، تاران هێشتا خاوەنی کۆگایەکی گەورەی موشەکی بالیستی و چەکی دژە کەشتییە و توانای ئەوەی هەیە بە خێرایی جبەخانە سەربازییەکەی بونیاد بنێتەوە. ئەم هەڵسەنگاندنە زانیارییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە بانگەشەی تێکشکاندنی تەواوەتیی هێزەکانی ئێرانیان دەکرد، ڕووبەڕووی گومان دەکاتەوە.

لە ڕووی سیاسی و ستراتیژییەوە، ناوەندەکانی بڕیار لە شڵەقاندندایە. محەمەد ساڵح سدقیان، لێکۆڵەری سیاسی نزیک لە سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەکات، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن دۆناڵد ترەمپ بیری لە هێرشێکی خێرا و لەناکاوی سێ ڕۆژە کردووەتەوە بۆ سەر سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان و بنکە ئەتۆمییەکان بە مەبەستی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن؛ بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە توندی دژایەتی ئەم سیناریۆیە دەکات و هەوڵی هەڵگیرساندنی ململانێیەکی درێژخایەن دەدات. ترەمپ لە لێدوانێکدا دووپاتیکردەوە کە ناكرێت رێگە بە ئێران بدرێت بێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە بێ دوودڵی بەکاری دەهێنێت.

لە تەواوی ئەم ئاڵۆزییانەدا، دراوسێکان و ڕێڕەوە ئاوییەکان تووشی کاریگەریی ڕاستەوخۆ بوونەتەوە. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە تەقەمەنی ورد کەشتییەکی بازرگانییان بە ناوی "MV Ocean Molika" لە کەنداوی عومان پەکخستووە دوای ئەوەی هەوڵیداوە گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران بشکێنێت. لە لایەکی ترەوە، ئاسمانی عێراق بە شێوەیەکی کاتی لە فڕۆکەی مەدەنی چۆڵ کراوە و دوو فڕۆکەش بەهۆی ڕێگریی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف.

سەرەڕای گەرمبوونی بەرەی جەنگ، ڕێگەی دیپلۆماسیش بە تەواوی دانەخراوە. دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین ئاشکرای کرد کە ڤلادیمیر پۆتین بە هەماهەنگی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، دیدگا و پێشنیارەکانی تارانی بۆ چارەسەری قەیرانەکە بە تەلەفۆن گەیاندووەتە ترەمپ، تا تاران جەخت بباتەوە لەوەی لەپاڵ چاودێریکردنی مەیدانیی جەنگدا، دەستبەرداری دیپلۆماسییەت نەبووە.

  • دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟

  • جەنگ و دیپلۆماسی: ئێران توانای سەربازیی خۆی دەپارێزێت و گرژییەکان ئاسمانی ناوچەکەی شڵەقاندووە

  • لە نێوان باڵادەستیی قوتابخانەی ئەهلی و جەنگی مەلزەمەدا؛ کەرتی پەروەردەی هەرێم بەرەو کوێ؟

  • زاگرۆس هیوا پەردە لەسەر فێڵە ستراتیژییەکانی تورکیا لادەدات؛دیداری ئیمراڵی و فێڵی ڤێلاکەی تورکیا چییە؟

  • تەڤگەری ئازادی: بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک نەمێنێتەوە، هەموو هێزەکانمان لە ناو تورکیا بە تەواوی کشاندەوە

  • دانیشتنی دادگاییكردنی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی دواخرا؛ چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو بڕیار بدرێت

  • وردەکاریی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی تاران و واشنتن؛ سێنتکۆم دڵنیایی دەدات و کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لێدوانی توند دەدات

  • مێژووی دەستکاریکردنی دینار لە 2003وە؛ بارقورسی بڕیارە نادادپەروەرانەکانی حکومەت دەخرێتە سەر شانی هاوڵاتییان

  • لە دەستگیرکردنەوە تا دروستکردنی دۆسیەی نوێ؛ ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێرانیدا تێدەپەڕێت

سەرەکی