×

حکیم عبدالکریم 22/02/2024 501 جار خوێنراوەتەوە

کۆتای پێکەهاتەکان و دادگای فیدرالی

هەرێمی کوردستان و باشووری کوردستان، نیشتمانی کورد و پێکهاتەکانە بە تورکمان و کلدان و ئاسووری و ئەوانی تریشەوە، ئەوەی کە دژی پێکهاتەکانە، ئەو هێزە هەرێمی و ناوخۆییانەن کە (کۆتا)ی پێکهاتەکانیان خراپ بەکار هێنا و  لای دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لەبری ئەوەی وەک مافێکی دەستوری سەیربکرێن بووبوو بە بارگرانیی و لاسەنگکردنی هێزی پەرلەمانی و حکومی بە قازانجی تەنیا پارتی دیوکراتی کوردستان، ئەو ژمارە کورسییە لەبری ئەوەی بۆ بەرژەوەندی پێکهاتەکان کاربکەن، بووبوون بە کەرەستەیەکی خراپ بەدەست پارتی دیموکراتی کوردستانەوە وەک چەکێک بۆ وەستانەوە دژ بە پرسە چارەنوسسازەکان و بۆ لاوازکردن و خنکاندنی هەر ئومێدێک بە سیستەمێکی دیموکراتی، هەربۆیە ئەم سیستەمی (کۆتا)یە لای خەڵک وەک مافێک هەر لەزووەوە کۆتایی پێهاتبوو.
 دەبێت ئەو ڕاستبیە بخەینە بەرچاو کە گەلی کورد لە باشوور بەرز دەڕواننە مافی پێکەوەبوون و پێکەوە ژیانی گەلانی هەرێم و باشوور… پێشتر زۆرمان وت: پرسی کۆتا و کورسییەکان چارەسەربکەن، زۆر درا بەگوێتانا بەوەی کە کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان دەبێت سەربەخۆ و پسپۆری بوارەکەبن!  هەرگوێتان نەگرت لەوەی کە ئەنجومەنی دادوەری و دەزگای دادوەری دەبێت سەربەخۆبن، دەنا سەرتان دەخوا! 
ئەوەی ماوە ئەرکی خەڵکی هۆشیار و هێزی سیاسی دڵسۆزە بەئاگابن، نابووتی ئەم دەسەڵاتە نەبێت بە بەهانەی بە مۆتەکەکردنی دادگای فیدراڵی و جێگەی دیکتاتۆر و دەسەڵاتێکی ستەمکارێک لە بەغدا بگرێتەوە، ئەوەی گرنگە دەبێت هەموان ئەوە بزانن
کە هەتا ناوەند دەرک بە لاوازی یەکێتی سیاسی کورد  بکات، ڕە نگە بڕیارگەلێکی دیکەش دەربکات کە لەبری  گۆشتەکە شیشەکەش بسووتێ،  چوون ڕوونە هەموو دەزگا دەستوریەکانی عێراقی فیدراڵی زادەی باڵانسی هێزی لایەن و پێکهێنەرانی عێراقی نوێن، کە شیعە تێیدا باڵادەستە، گەر کورد ئەو باڵانسە نەپارێزێ، ئاساییە بۆ بڕیاری دیکەی چاوەڕوان نەکراوی تری تووش ببێت.
هەتا ئێستا ئەوەی بەرپرسە لە هەر دەرەنجامێکی نێگەتیفی ئەم بڕیارانە، گەلی باشوور نییە بەڵکو دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە و دوور ڕوانین و باش بەڕێوەبردنی حوکمڕانی ئەستەم نییە بۆ گەل و دەسەڵات، ئەگەر دەستی هێڵی خیانەت و گەندەڵی ببڕین، هەمووان لەخەمی نیشتمان و نەتەوەبین هیچ هێزێک ناتوانێت چیتر دەزگاکانی هەرێم و دەسەڵاتەکانی بێ کاریگەر بکات.
پێش دادگای فیدڕاڵی ئەوەی زیانی داوە لە دەستکەوتەکانی کورد خودی حزبە فەرمانڕەواکانی کوردستانن، لە پێش هەموویانەوە پارتی و یەکێتی.

هەموو وتارەکانی حکیم عبدالکریم

هەموو وتارەکانی حکیم عبدالکریم

سەرەکی