عه‌بدولستار مه‌جید 25/05/2025 586 جار خوێنراوەتەوە

شكستی هاوپەیمانێتی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و چەند ڕاستییەك

لەبارەی شكستهێنان و شکستپێهێنانی  هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك لەنێوان هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن هەندێك قسە و باسی لەبارەوەكرا، كە من دەمەوێت لێرەوە هەندێ لە ڕاستییەكان بخەمەروو و هەندێکیشی(ئەگەر پێویستی کرد) بۆ ڕۆژانی داهاتوو .

یەكەم: ئێمە هەر لە سەرەتاوە مەبدەئییەن لەگەڵ دروستبوونی ئەو تەحالوفە سیاسییەدا بوین و لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامیی لیژنەشمان بۆ پێكهێنا كە هەوڵبدەین لەگەڵ هێزەكانی دیكەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی كە پێكەوە ئەو هاوپەیمانێتییە دروست بكەین و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی یەکە بەیەکەی لایەنەکانمان کرد .

دووەم: ئەگەر سەرنج و قسەشمان لەسەر هەندێك "كەس و لایەن"ـیش هەبوبێ، بەڵام بەجدی لەگەڵ هەموو بژاردەكان بووین بۆ پێكهێنانی ئەم بەرەیە، بژاردەكانیش ئەمانە بوون .

-  هەموو هێزە ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆنەكان پێكەوەبین .
-  ئەگەر ئەوە نەكرا، زۆرینەمان پێكەوە بین .
-  پێكەوە لەگەڵ ئیسلامییەكان یەك لیست پێكبهێنین .
وایلێهات لە كۆتاییدا تەنها ئێمە و ڕەوتی هەڵوێست ماینەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کێ هەتا کۆتایی مایەوە،دیاربوو ئەوانیش بە كۆمەڵێك پاساوی خۆیان، كشانەوە و پرسی پێكهێنانی بەرەی هاوبەش و هاوپەیمانێتی، شكستیهێنا .

دەمەوێت لە كۆتاییدا ئەوە بڵێم؛
ئەوەی كێشە و گرفتی نەبووە، ئێمە بووین، زۆریش بە خەم دروستبوونی ئەو هاوپەیمانێتیەوە بووین، بەڵام بەداخەوە گەیشتە ئەم قۆناغەی كە هەمووان دەیزانن .
لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ هەموان لیستی سەربەخۆی خۆیان هەبێ بەڵام لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئەگەر ئەمە بکرێ جۆرێکە لە بەرەی هاوبەش  و کاری بەیەکەوە بوون.

هەموو وتارەکانی عه‌بدولستار مه‌جید

سەرەکی