حکیم عبدالکریم
29/05/2025
737 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ركه‌سێكی "ڕه‌سه‌ن" كه به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتیمانییه‌كانی خۆی بوێت حه‌ز به ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و وڵاتی خۆی ده‌كات، ته‌نیا ناڕه‌سه‌نه‌كان نه‌بێت، به‌ڵام..
هه‌ركه‌سێكی "ڕه‌سه‌ن" كه به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتیمانییه‌كانی خۆی بوێت حه‌ز به ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و وڵاتی خۆی ده‌كات، ته‌نیا ناڕه‌سه‌نه‌كان نه‌بێت، به‌ڵام........
هەر کەس لەوە تێنگەشتبێت کە ئابووری سەربەخۆ و له‌نێویدا خاوه‌ندارێتیكردنیشی له وزه، ته‌نیا ئەوکات قبوڵکراودەبێت، کە ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات، ئابووری وڵات به‌تایبه‌ت نه‌وت و گاز، له‌بری به‌فیڕۆدان و هه‌رزانفرۆشكردن و دزین و به‌كارهێنانی پاره‌كه‌ی بۆ زه‌لیكردنی خه‌ڵكی كورد و دانانی كه‌ناڵی نه‌وتین بۆ چه‌واشه‌كردنی، به‌ڵكو لە ماوەی ٢٠ساڵی ڕابردوو [تۆوی نەوتییان ] بچاندایە، به پاره‌ی نه‌وت ژێرخانی ئابووری كوردستانیان پێ ئاوه‌دان بكردایه‌ته‌وه، ئەوکات هەرگیز زەلیلی دەستی کەس نەدەبوین، ئێمە لەناو حکومەتێکی فیدراڵی داین زمان و کردارمان مەبەستم حکومەتی هەرێمە دەبێت لەئاست ئەو شێواز و پەیوەندی سیاسی و کارگێڕییەدابین کە دەستور دیاری کردووە.
گەر باوەڕییان نییە بەو پرس و شێوازی هاوبەشی حوکمڕانییە ئەوە با بە ڕوونی و ئاشکرا ڕایبگه‌یه‌نن کە ئێمە بەو شێوە ناتوانین بەردەوامبین لەگەڵ بەغداد، ئێمه له‌خاڵه‌دا سه‌روه‌رییمان ده‌وێت له‌وه‌دا كێشه‌مان هه‌یه و تا دوایی...
به‌ڵام دووباره له‌بری هه‌موو ئه‌وانه، دێن و لێدوانی ئاگرین و هه‌ڕه‌شه‌ی بێ بنه‌ما ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتیی ناوه‌ندی له به‌غدا ده‌كه‌ن كه خۆیان شه‌ریكن تێیدا، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه بپرسین لێدوانی توند و ئاگرینتان، له پێش هه‌موویه‌وه لێدوانی تاقه سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ری ناسیۆنالیستی كلاسیكی باشوور، لەم ساتەوەختەدا چەند دەتوانرێت ڕای گشتی خەڵکی کوردستان ڕازی بکات بە هەرئەگەرێکی چاوەڕوانکراو یان نەکراو؟ چونکە ڕوونە یەکێتی نێوخۆیی سەنگی سەرکەوتنی هەرگەلێکە بەرامبەر بەوانیتر.
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و حکومەتی هەرێم، چەندە دەتوانن فیدباکی خەڵک وەرگرن بە قبوڵکردنی گرنگی باڵای کەرامەت و برسێتی لەبەرامبەر بێ موچەیدا؟ لەکاتێکدا بەبەرچاویانه‌وه بێحورمەتی بەرامبەر بەتاک بەتاکی ئەم هەرێمە دەکرێت لە گەورەبوونی نادادپەروەری و گەڕانەوەی حوکمی مۆنارشی و فراوان بوونی ستەمکاری ڕۆحی و داگیرکردنی تەواوی جومگەکانی دەسەڵات و ئابوری و ڕێکخراوەیی و تەنانەت داگیرکردنی کایەکانی مەعریفی و ڕێکخراوەیی مەدەنی و هەتا خێرخوازییەکانیش له لایه‌ن جمكحزبه‌وه.
ئەرێ، ئەوانەی بەناو ئۆپۆزسێۆنن هێشتا بۆیان ڕوون نەبوەتەوە كه گفتار و کرداری سیاسی‌یان لە قسەی هەرتاکێکی سادەو ساکار تێنەپەڕیوە، کە لەسۆسیاڵ میدیا قسان دەکات؟ گەر تێگەشتوون دەزانن ئەرکی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە چییە؟ تەنها ئەوەنیە بڵێ ئەم ئه‌م حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه و ئه‌م جووتحزبه ته‌نیا كۆمپانیایه‌كی چڵێس زیاتر نین، به‌ڵكو ده‌بێت بیر له شێوازی دیكه‌ی سیاسه‌تیش بكه‌نه‌وه، كه له پێشدا دۆخی سیاسی هه‌رێم و پاراستن و گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بنه‌ما بێت، به بێ ئه‌وه‌ی له ئۆپۆزیسیۆن بوونیان بخات، به‌ڵكو به بنه‌ماگرتنی پاراستن و سه‌روه‌ری هه‌رێم و گه‌شه‌پێدانی ئه‌وه ده‌كاته ئامانج كه یه‌كێتی و پارتی تا دوا ئه‌ندازه لاواز بكرێن، چونكه ئێسته سه‌روه‌ری ئه‌وان له‌سه‌روه‌ری هه‌رێم گه‌وره‌تره.
پاشان ده‌بێت
یه‌كه‌م: جوڵانی شەقام بێت دژ بە بەغدا، گەر دڵنیان کە زوڵم لە گەلی هەرێم دەکەن.
دووه‌م: پڕكردنی مه‌یدانه‌كان له ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌یان، به‌ڵام به ئاڵای پارته‌كانی خۆتانه‌وه و به پێشه‌نگی به‌رپرس و كادره‌كانتان دژ به تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و دژ به ده‌ستپیسی و ده‌ستكورتی ٣٤ ساڵه‌ی جووتحزب، له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان
سێیه‌م: ئه‌ركی ڕۆشنبیر و چالاكوان و هه‌ر هاوڵاتییه‌كی خه‌مخۆری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بێنه سه‌ر شه‌قام و به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، و به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی عێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه و به‌ده‌نگێكی ئاشكرا ڕایبگه‌یه‌نن كه به‌غدا و هه‌رێم له ململانێیكانی نێوانیاندا موچه‌خۆرانی كوردیان كردۆته قوربانی، خه‌ڵكی كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه و زه‌لیلی ده‌كه‌ن.
چونكه ئاشكرایه ئەوەی دەگوزەرێت كارێكی نایاسایی و نەئەخلاقییە کە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد بەرامبەر بە گەلی باشور دەیکەن.
ناوچەکە لەناو گۆڕانکاری گەورە و لەناو سیاسەتێکی دوور لە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییه‌كاندا ده‌گوزه‌رێت، کاتی ئەوەیە کورد لە هەرێمی کوردستان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌كانی تێبگه‌ن كه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مكارییه دوانه‌ییه به‌غدا و هه‌ولێر له خه‌ڵكی كوردستان ئەرکی لەپێشینەی هه‌ر کارێكی سیاسی و مەدەنیی ئه‌م قۆناغه‌یه.
|