2026-05-26 332 جار خوێنراوەتەوە

هۆكار چییه‌؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه‌ نه‌یتوانى لیستى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت

ناوەندی هەواڵ

له‌باره‌ى ڕانه‌گه‌یاندنى لیستى مووچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌غداد 890 ملیار دینارى نارد، قسه‌ى جیاواز ده‌كرێت، به‌ڵام هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌رێمى كوردستان كورتهێنانى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غداد ناردوویه‌تى كردوویه‌تیه‌ پاساو، له‌كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى ناوخۆى هه‌یه‌ و مانگانه‌ بودجه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ ته‌رخان ده‌كات.

ئێستا ئەو مووچەیەی بەغداد ناردوویەتی و هەرێم ئامادە نییە دابەشی بکات هەندێک لایەن کردوویانەتە دەستکەوت، هەر لایەنەو دەڵێت بە هەوڵی ئەوان نێردراوە، بەڵام یەکێتی و پارتی ئامادەنین ئەو کورتهێنانە پڕبکەنەوە و مووچەخۆرانیش لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەدان.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ به‌غدادى ده‌وت موفلیس، به‌ دیاریكراوى نێچیرڤان بارزانى ئه‌م قسه‌یه‌ى كرد، كاتێك هه‌رێم خۆى نه‌وتى ده‌فرۆشت و به‌غداد پاره‌ى بۆ هه‌رێم نه‌ده‌نارد، به‌ڵام ئابوورى سه‌ربه‌خۆ شكستیهێنا و ئێستا هه‌رێمى كوردستان چاو له‌ده‌ستى به‌غداده‌ تا مانگانه‌ پاره‌ى مووچه‌ى بۆ بنێرێت.

ڕۆژی دووشەممە 25ى ئایارى 2026 حکومەتی عێراق 890 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نارد، هەرچەندە مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 961 ملیار دینارە، بەڵام ئەم مانگە بەغدا زیاتر له‌ 80 ملیار دیناری نەناردووە و وادیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا دەینێرێت، بەڵام پرسیارێک لێرەدا دروست دەبێت، هەر بە راستی حکومەتی هەرێمی کوردستان قاسەکەی 80 ملیار دیناری تیادا نیە بە قەرز بیداتە فەرمانبەران بۆ ئەوەی کورتهێنانی مووچە پڕبکرێتەوە و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن؟ له‌كاتێكدا حکومەتى هه‌رێم بەردەوام شانازیی بەوەوە دەکات نمونەیەکە بۆ حوکمڕانانی عێراق.

وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا کابینەی نۆ هیچ کارێکی بۆ زیادکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان نەكردووه‌ بۆ ئەوەی لە دۆخێکی لەم شێوانەدا لەجیاتی چاوەڕێکردنی بەغداد، خۆی دۆخەکە تێپەڕێنێت، ئه‌مه‌ش پرسیارێكى دیكه‌ ده‌هێنێته‌ كایه‌وه‌، ئایا ئەرکی وەزیری دارایی و وەزارەتەکەی هه‌رێمى كوردستان لە ئێستادا کە ئامێرەکانی دابەشکردنی مووچە هەن چییە؟

هه‌رچه‌نده‌ هیچ به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌نین له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاستییه‌كه‌ بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ن،به‌ڵام له‌ ڕاستیدا به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى "ئیراده‌" كردوویه‌تى، هۆکاری سەرەکی رانەگەیاندنی لیستی مووچە ئەمەیە، وەزارەتی دارایی عێراق حسابی 120 ملیار دینارەکەی کردووە، واتا 80 ملیار دینار کەمتری ناردووە کە بە 50 ملیار دینارەکەوە دەکاتە 120 ملیار دینار، ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم نزیكه‌ى 80 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

سەرەڕای نەناردنی تەمویلی تەواوەتیی مووچەی مانگی پێنج بە کەمیی نزیکەی 80 ملیار دینار، وەزارەتی دارایی عێراق هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، شایستە داراییەکانی خانەنشینانی نەناردووە، ئەو کەسانەی لە ساڵی 2025 یان سەرەتای ئەمساڵ خانەنشین بوون، دەبوایە لەگەڵ بەستنی مووچەکانیان ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج بکرێت کە لە کاتی مامەڵەکانیاندا وەریاننەگرتووە، بەڵام بەغداد تەنها مووچەی یەک مانگی بۆ خەرج کردوون، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان.

  • لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

  • هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا

  • وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟

  • به‌راوردى نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان

  • په‌تى درۆ كورته‌؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه‌ به‌لاى وه‌فدى هه‌رێمه‌وه‌ لاوه‌كى بووه‌

  • وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە

  • داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

  • لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌؟

سەرەکی