هونەر تۆفیق 11/07/2025 126 جار خوێنراوەتەوە

چەک سوتان یان چەکدانان ؟!

وێنە ، تەصەوری مرۆڤ بۆ کەسێک ، فکرەیەک ، دیاردەیەک ، دروستدەکات .

وێنە ڕەمزیەکانی  چەک سوتاندنی پەکەکە و کۆی پەیامەکانی ، جگە لە ماناکانی هەڵبژاردنی شوێن ، لەچوار وێنەدا کورت دەکرێتەوە . 

وێنەی یەکەم ( پەردەی یەکەمی نمایشەکە) کوڕێکی قات پۆشی پرۆتۆکۆلی چەکدارەکان دەباتە سەر کوانوی سوتاندنەکە . 

لەم وێنەیەدا ئەرکی ڕێبەری نێوان چەک و کورەی سوتاندنەکە ، بەهیچ ئەندامێکی نە پەکەکە و نە تورکیا نەدراوە  ئەو گەنجە قات لەبەرە( کاک ئاکار)  کراوەتە شایەتی سوتاندنی چەکەکان .

وێنەی دووەم ( پەردەی دووەمی نمایشەکە ) 
کەسێک بەپۆشاکی مەدەنیەوە ، مەشخەڵی ئاگرێکی ئامادەکراوی بەدەستەوەیە ، لەم دیمەنەشدا ئاگرەکە نە هی پەکەکەیە و نەهی تورکیایە . 

وێنەی سێهەم ( پەردەی سێهەمی نمایشەکە )  گەریلاکان خۆیان گڕ لەچەکەکان بەردەدەن ، نە نێوەندەکان و نە تورکیا نەیانسوتاندووە.

وێنەی چوارەم ( پەردەی کۆتایی) بەبێ چەک ، بەڕیز سەردەکەونەوە بۆ سەر چیاکە .

ئەگەر لەچیاکەوە بهاتنایە خوارەوە و پۆل پۆل  سواری ماشینەکان بانایە ، مانای نمایشەکە زۆر دەگۆڕدرا . بەڵام سەرکەوتنەوە بۆ سەرچیاکە ، ئەوە دەگەیەنێت ، ئەوەی ڕوویدا ، بەشێکی پرۆسەکەیە ، پرۆسەی هاتنە خوارەوە لەچیاکانەوە ، قۆناغێکی ترە . هێشتا ڕووینەداوە . پێمان دەڵێت  وێنەی تر زۆر ماوە بۆ دروستکردنی تەواوی تەصورمان سەبارەت بە چۆنیەتی پێگەیاندنی ئاشتی نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیا .

هەموو وتارەکانی هونەر تۆفیق

هەموو وتارەکانی هونەر تۆفیق

هەموو وتارەکانی هونەر تۆفیق

هەموو وتارەکانی هونەر تۆفیق

سەرەکی