د: پشتیوان فەرەج 12/11/2025 139 جار خوێنراوەتەوە

چۆن کاریگەری کشانەوەی یونامی لەم هەڵبژاردنەدا دەرکەوت؟

بۆ یەکەم جار لە ماوەی 20 ساڵدا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنێکی گەورەی لە 2025 دا بەڕێوە برد  و هەڵبژاردنەکەی دوێنێ بەبێ پشتیوانی ڕاستەوخۆی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) بەڕێوە چوو، لە هەڵبژاردنی  ساڵی 2021 و چەندین هەڵبژاردنی ساڵانی ڕابردوو ، یونامی ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان – ڕاپۆرتی بەردەوامی بڵاوکردەوە بۆ بەدواداچوونی بۆ نوێترین گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکان و دەستنیشانکردنی کەلێنەکان و ڕێنمایی تەکنیکی لەسەر هەموو شتێک هەر لە تۆماری دەنگدەرانەوە تا بەڕێوەبردنی داتا گەورەکان پێشکەش بە عێڕاق دەکرد.
 
بەڵام لەگەڵ هاتنی ترەمپ و بڕینی هاوکاریەکانی بەقەبارەی سەدان ملیۆنان دۆلار بۆ ڕێکخراوی یو ئێس ئەید و بڕین و کەمکردنەوەى هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان  ئەو پاڵپشتییە ئێستا نەماوە  بۆ بنیاتنانی تواناکان و ئەمەش کاریگەری ناڕاستەوخۆی لەسەر ڕێژەی بەشداری هەبوو. 

سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێڕاق بۆ 46.4 چل و شەش ملیۆن و نیو بە پێ ی سەرژمێریەکەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 32ملیۆن هاوڵاتی لەتەمەنى دەنگداندان کەشی تەنها 21.4 ملیۆن کەس کارتی دەنگدانی نوێکردۆتەوە و لەو 21 ملیۆنەش تەنها 12 ملیۆن کەس دەنگی دا واتە نزیکەی 10 ملیۆن هاوڵاتی نەک هەر بەشداری دەنگدانیان نەکرد بگرە کارتەکانیان تازە نەکردبوەوە.

ئەمەش ڕێژە و کاریگەریەکی بەرچاوە بەبەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردووی ساڵی 2021 و جگە لەوەش ماڵپەڕی کۆمیسیۆنی باڵا بۆ چەند هەفتەیەک لە کارکەوتبوو کاریگەریەکی زۆری هەبوو بۆ دامەزراوەیەک کە مامەڵە لەگەڵ داتایەکی قەبارە گەورەی وەک دانیشتوان بکات و هەڵبژاردنی نیشتمانی لە ئەستۆیە، هۆکاری دیکە زۆرن لە بەشداری نەکردنی هاوڵاتیەکان لە هەڵبژارندن بەڵام لێرەدا تەنها ئاماژەم بە کاریگەری کۆتاییهاتنى بعسەی نەتەوە یەکگرتوەکان یۆنامی دەکەم کەلەکۆتایی ئەمساڵدا  مهمەکەیان تەواو دەبێت.

ئەرکی یونامی بریتیی بوو لە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و پشتیوانی و یارمەتی بەردەوام بۆ حکومەت و گەلی عێراق لە برەودان بە دیالۆگی سیاسی گشتگیر و ئاشتەوایی نەتەوەیی و کۆمەڵگەیی.

یارمەتیدان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا،ئاسانکاری بۆ دیالۆگی ناوچەیی نێوان عێراق و دراوسێکانی، و پشتیوانیکردن لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چاکسازی لە سیستەمی دادوەری و یاسایی.

هەموو وتارەکانی د: پشتیوان فەرەج

سەرەکی