کامەران کەریم
30/12/2025
138 جار خوێنراوەتەوە
ململانێ لەپێناو چیدا؟
لەجیهانی کێبڕکێ و هەوڵدان بۆبەدەست هێنانی مەکسەبێک، هەوڵی تەواو دەخرێتەگەڕ بۆئەوەی بگەیتەئەو مەقسەدەی کەوابەستەی ئایدیاو مەعریفەتە،هەربۆیە چەندین پلان و نەخشەڕێگا دەگێرێتە بەر بۆ تەحقیق کردنی ئەو هەدەفەی کەدەتەوێ پێی بگەیت.
لەم زەمەنی پێش کەوتن و بەرەو پێش چونی مرۆڤەدا هەوڵەکان چڕتربۆتەوە بۆئەوەی مەکسەبی شەخسی پێش هەموو پیرۆزی و بەرژەوەندیەکانی دیکە بکەوێت، لێرە گرفتەکە نەش ونما دەکات گەورە دەبێت.حیزب لەکورترین خوێندنەوەی سیاسی کارکردنە بۆ بەدی هێنانی چەند ئامانجێک بەگرتنەبەری چەند ڕێگا فاکتارێکی جیاواز،کەدواجار بەدەست خستنی ماف و ئیمتیاز بەرمەبنانی کۆمەڵێک فاکتەری شەریفانەیە، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەفەلسەفەی سیاسی شوێنی نابێتەوە.
هەمووهەوڵەکان بۆدەست خستنی بەرژەوەندی کەسێتیە،واتە هۆکارەکانی گشتی بەکار دەهێنرێت و دواجاردەخرێتەبەرژەوەندی شەخسی، ئەمەیە دیماگۆجیەت و هەتا دژبوون بەفکرو ئەو ئایدیایەی کە کەسەکە خودی خۆی لەسەر بونیاد ناوە.
هەرکات زۆر بەزەقی کار کرا لەسەر تۆخکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی و بەرژەوەندی تاکەکانی کۆمەڵگا، دەبێت ئەوکات گومانەکانت دەقاودەق ڕاست دەبن،کەجارێکیتر و لە سەر مێزێکی تر بەسەفەقەیەکی تر میللەت ئەگەوجێنرێت بۆ مەرامی شەخسی.
هەربۆیە تاک دەبێت زۆر لەوە وشیارتربێت کەوا لەم سەردەمەدا ئەوەندە بەهەندێک شیعاری دینی و نەتەوەیی و نیشتیمانی نەگەوجێنرێت، کەدواجار باش دەزانرێ ئەم هوتاف و شیعراتانە بۆ مەرامی گروپێک شەخسێک وەدەست دێت و دواتریش کۆمەڵگا بیردەکاتەوە ،کەجارێکیتر خەڵەتێنراوە، ناکرێت ئێمە وابیر بکەینەوە،کەوا دەبێت تا کۆتای ئەزەل خەڵکانێک لەئێمە گەورەو گرانترن، ئێمە دەبێت ئایدیاو فکرمان فراوانتر بکەین،بۆئەوەی کەس نەتوانێ سەوداو مامەڵەمان پێوە بکات، ئیتر دەبێت زۆر وردو ژیرانە پلان وستراتیژی خۆمان ڕێک بخەین و بگەینە ئاستی باڵا بۆئەوەی وابکەین خوێندنەوەمان بۆ ڕوداو بابەت و شتگەلەکانی نێو ژینگەی خۆمان و دەوروبەرمان هەبێت.
|