ئەوین محمد 26/01/2026 3182 جار خوێنراوەتەوە

شۆڕشی میدیایی و تێپەڕاندنی سنوورەکان لە جیهانی هاوچەرخدا خوێندنەوەیەک لە دیدی مارشاڵ ماکلوھانەوە

میدیا بە هەموو جۆرەکانییەوە (تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، و بەتایبەت سۆشیاڵ میدیا) گۆڕانکاری بنەڕەتی و گەورەی لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤی مۆدێرندا دروست کردووە. 

‎میدیا شێوازی پەیوەندیکردنی گۆڕیوە ئێستا مرۆڤەکان زیاتر لە ڕێگەی نامە و ڤیدیۆوە پەیوەندی دەکەن و کەمتر سەردانی یەکدی دەکەن. ئەگەرچی دوورییە جوگرافییەکانی نەهێشتووە، بەڵام هەندێک جار بووەتە هۆی ساردی لە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکاندا لە ڕابردوودا دەبوو چاوەڕێی ڕۆژنامە یان کاتی هەواڵەکان بیت، بەڵام ئێستا بە چرکەیەک هەواڵەکانی جیهان دەگەنە دەستت ئەمەش وایکردووە مرۆڤ هەمیشە لەناو ڕووداوەکاندا بێت بەکارهێنانی بەردەوامی سۆشیاڵ میدیا کاتی پشوودان و خەوی مرۆڤی کەم کردووەتەوە زۆر کەس پێش خەوتن و دوای بەخەبەرهاتن یەکسەر مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن، کە ئەمەش کاریگەری دەروونی و جەستەیی هەیە میدیا و ڕیکلامەکان کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر بڕیاری کڕین بازاڕکردنی ئۆنلاین بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، کە ئەمەش شێوازی ئابووری خێزانی گۆڕیوە میدیا دەتوانێت بیرکردنەوەی خەڵک بەرامبەر بە بابەتە سیاسی، ژینگەیی و تەندروستییەکان بگۆڕێت بۆ نموونە، هۆشیاری دەربارەی نەخۆشییەکان یان پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی میدیاوە خێراتر بڵاو دەبێتەوە ئێستا میدیا تەنها بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکو بووەتە سەرچاوەیەکی گەورەی فێربوون یوتیوب و پلاتفۆرمەکان ڕێگەیان خۆش کردووە کە هەر کەسێک لە ماڵەکەی خۆیەوە فێری زمان، پیشە، یان زانست ببێت میدیا چەقۆی دوودەمە؛ هەم ژیانی ئاسانتر و خێراتر کردووە، هەمیش تەحەدای نوێی وەک (کەمبوونەوەی تەرکیز، ئالوودەبوون، و بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست)ی هێناوەتە کایەوە ئەوەی گرنگە شێوازی بەکارهێنانی تەندروستە لەلایەن مرۆڤەوە.

‎تیۆرییەکانی "مارشاڵ ماکلوهان"،  باشترین چوارچێوەی فەلسەفین بۆ تێگەیشتن لەم گۆڕانکارییانەی باسم کردن ماکلوهان چەند چەمکێکی داهێنا کە هەموو کاتێک ڕاست دەردەچن بەپێی تیۆری ماکلوهان، ئێمە تەنها تەکنەلۆژیا بەکارناهێنین، بەڵکو تەکنەلۆژیا جارێکی تر ئێمە و کۆمەڵگە و شێوازی تێگەیشتنمان بۆ جیهان دادەڕێژێتەوە ئەو گۆڕانکارییانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەیانبینین، لە ڕاستیدا گۆڕانی "کۆئەندامی دەماری مرۆڤایەتییە" بۆ شێوازێکی نوێی ژیان.

‎1- ئامرازەکە خۆی پەیامەکەیە (The Medium is the message)
‎ماکلوهان پێی وابوو کە جۆری ئەو تەکنەلۆژیایەی بەکاری دەهێنین کاریگەریی زۆر زیاترە لەسەر کۆمەڵگە و بیرکردنەوەمان وەک لەو ناوەرۆکەی کە دەیبینین.

‎* نموونەی سەردەم: کاتێک تۆ سەیری TikTok دەکەیت، پەیامە ڕاستەقینەکە ئەو ڤیدیۆیە نییە کە دەیبینیت، بەڵکو پەیامەکە "کورتکردنەوەی ماوەی سەرنجدان" و "خێراکردنی شێوازی وەرگرتنی زانیارییە" کە ئەم ئامرازە بەسەر مێشکتدا دەیسەپێنێت. 

‎* ماکلوهان پێی وابوو ناوەڕۆک گرینگ نییە، بەڵکو شێوازی گەیاندنەکە گرینگە کاتێک ئێمە باس لە "پەیام" دەکەین تەنها بیر لەو زانیارییانە دەکەینەوە کە دەگوێزرێنەوە (بۆ نموونە: دەقی هەواڵێک، یان ڤیدیۆیەکی چێشتلێنان). بەڵام ئەو دەڵێت ئەمە هەڵەیە پەیامی ڕاستەقینەی هەر ئامرازێک ئەو گۆڕانکارییە پێوانەیی، خێرا و شێوازگەرییە کە ئەو ئامرازە لە ژیانی مرۆڤدا دروستی دەکات.

‎* بۆ نموونە: پەیامی "کارەبا" ناوەرۆکێکی دیاریکراوی نییە (وەک بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی)، بەڵکو پەیامەکەی گۆڕینی تەواوی شێوازی ژیانی مرۆڤە، وەک نەمانی جیاوازی نێوان شەو و ڕۆژ و ڕێگەخۆشکردن بۆ دروستبوونی کارگەکان.

‎تیۆرییەکەی ماکلوهان پێمان دەڵێت: گرنگ نییە چیدەڵێیت، ئەوە گرنگە کە بە چ ئامرازێک دەێڵێیت. چونکە ئەو ئامرازە خۆیەتی کە دیاری دەکات کۆمەڵگە چۆن ڕێکدەخرێت، چۆن پەیوەندی دەبەسترێت و مرۆڤ چۆن بیر دەکاتەوە.

‎هەروەها کەسی بەناوبانگ خاوەنی چەمکی (گوندی جیهانی)یە ئەم چەمکەیش یەکێک بوو لە بەناوبانگترین پێشبینیەکانی ماکلوهان وتی تەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنی مەودای کات و شوێن ناهێڵێت و هەموو جیهان دەکاتە گوندێکی بچووک.

‎ئێستا مرۆڤەکان لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و پەیوەندییە خێراکانەوە بە جۆرێک بەستراونەتەوە کە ڕووداوێکی بچووک لە دوورترین شوێنی جیهان، دەستبەجێ کاردانەوەی هەموو مرۆڤایەتی لێ دەکەوێتەوە.

‎2-  تەکنەلۆژیا وەک درێژکراوەی جەستە (Extensions of Man)
‎ماکلوهان تەکنەلۆژیای وەک "درێژکراوەی ئەندامەکانی جەستە و هەستەکان" دەبینی.

‎* مۆبایل: درێژکراوەی دەنگ و بیرەوەریمانە.

‎* ئینتەرنێت: درێژکراوەی کۆئەندامی دەمارمانە کە هەموو جیهان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

‎* زیرەکیی دەستکرد: لە ساڵی ٢٠٢٥دا، AI وەک درێژکراوەی "ژیری و عەقڵی مرۆڤ" دەردەکەوێت کە یارمەتیمان دەدات کارە ئاڵۆزەکان بە خێرایی ئەنجام بدەین.

‎3- گەڕانەوە بۆ قۆناغی "خێڵەکی" (Retribalization)
‎ماکلوهان پێی وابوو کە چاپ و نووسین مرۆڤیان بەرەو تاکگەرایی برد، بەڵام میدیا ئەلیکترۆنییەکان (وەک سۆشیاڵ میدیای ئێستا) مرۆڤ دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی خێڵەکی، بەڵام لەسەر ئاستی جیهانی.

‎* ئێستا: گروپە ئۆنلاینەکان و کۆمەڵگە دیجیتاڵییەکان جۆرە "خێڵێکی نوێ"یان دروستکردووە کە تێیدا خەڵک بەپێی ئارەزوو و بیروباوەڕی هاوشێوە کۆدەبنەوە، نەک بەپێی شوێنی جوگرافی.

‎* ماکلوهان لە کتێبی گالاکسیی گەتنبێرگ ڕوونی دەکاتەوە کە داهێنانی چاپ مرۆڤی لە خێڵ دابڕاند؛ چونکە خوێندنەوە چالاکییەکی تاکەکەسی و بێدەنگە کە لۆژیکی هێڵکاری و عەقلانییەت دەسەپێنێت بەڵام میدیا ئەلیکترۆنییەکان (لە لوتکەیاندا سۆشیاڵ میدیا ) ئەو دابڕانە کۆتایی پێ دەهێنن.

تەکنەلۆژیای نوێ وەک "سیستەمی دەمارەخانەی دەرەکی" کار دەکات، کە تاکەکان دووبارە بە یەکترەوە گرێ دەداتەوە و دەیانخاتە ناو دۆخێکی بەردەوامی بەژداریی سۆزدارییەوە، هاوشێوەی ئەو پەیوەندییە توندەی لە خێڵە سەرەتاییەکاندا هەبوو پەیوەندیی دەستبەجێ خێڵە دیجیتاڵییەکان لە کاتێکی کەمدا بەرامبەر ڕووداوەکە

سەرەکی